زیانه‌كانی نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانیان له‌سه‌ر ته‌ندروستی منداڵ
وێستگە ستایل-
به پێی تازه‌ترین لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی له منداڵان مه‌ترسی گه‌وره‌ی هه‌یه له سه‌ر دڵ و بۆری خوێنه‌کان چونکه ده‌بێته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی کۆلیستڕۆڵی خراپ و یورێک ئه‌سید و زیاد بوونی به‌رگری جه‌سته دژی ئه‌نسۆلین، هه‌روه‌ها خواردنی ژه‌می ناته‌دروست له به‌یانی دا هه‌مان مه‌ترسی هه‌یه ، بێگومان پێشتر چه‌ندین زیانی نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی له منداڵان ئاشکرا کراوه که گرنگترینینان ئه‌مانه‌ن كه دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا باسی لێوه ده‌كات.
زیانه‌کانی نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی له مناڵان :
1- دابه‌زینی ئاستی فێربوون و زیره‌کی و نزم بوونه‌وه‌ی نمره‌کانی له خوێندن دا.
2- زیاد بوونی ئه‌گه‌ری که‌می مادده‌ی ئاسن و کانزا و ڤیتامینه‌کان .
3- زیاد بوونی ئه‌گه‌ری زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی له ته‌مه‌نی منداڵی و له داهاتوودا .
4- لاوازی و که‌می کێش له‌و مناڵانه‌ی ئیشتهایان که‌مه و ژه‌ه‌کانی تریش که‌م خۆراک ده‌خۆن.
5-دواکه‌وتنی گه‌شه‌ی منداڵ و کورتی باڵا.
6-هیلاکی و شه‌که‌تی و هه‌ست کردن به ته‌مه‌ڵی به به‌رده‌وامی.
7-تێک چوونی میزاج و دڵته‌نگی و گۆشه‌گیری.
8- زیاد بوونی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره و شێرپه‌نجه له داهاتوودا.
9-که‌م بوونه‌وه‌ی چالاکی و جووڵه و ئاره‌زووی وه‌رزش.
تێبینی : ژه‌می به‌یانی پێویسته پێش كاتژمێر هه‌شت و چاره‌ک خورا بێت له زۆربه‌ی ڕۆژه‌کانی ساڵ و له وه‌رزی هاوین دا پێش كاتژمێر هه‌شت و چل و پێنج خوله‌کی به‌یانی خورا بێت.
AM:09:53:07/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2920
جار خوێنراوه‌ته‌وه