‌ساندرا به‌رهه‌مێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

وێستگە ستایل-

خانمه‌ گۆرانیبێژ ساندرا نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی به‌شێوه‌ی‌ دوێت به‌م نزیكانه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ڕەوەند جەواد بەرێوبەری هونەری گۆرانبێژی( ساندرا ئەلساندرا ) وتی" نوێترین کاری ناوبراو دوێتێکە ڵەگەڵ  کچە گۆرانبێژێكه‌ و به‌رهه‌مه‌كه‌ بە ناوی I Am fire کە لە تێکست areo &taim  و موزیکی لە لایەن I wana be a dJ ئاماده‌ كراوه‌.

مایسترینگ ئەو گۆرانیە لە لایەن  arsen Gabriel کراوە ،میکس لە لایەن areo ئەنجامدراوە، سپۆنسەری لەلایەن باوکی ساندرا کراوە، ئەو گۆرانیە دوێتە بە زمانی ئینگلیزیە ،باسی وروژێنەری کچان دەکات وەك ئاگر ، شایەنی باسە ساندرا ئه‌لساندرا دوای گۆرانی چاچۆ بە زمانی ئیسپانی ئەوە دووەم بەرهەمە بەڵام شێوەی دوێت بڵاوی بكاته‌وه‌، ساندرا خەڵکی شاری سلێمانیە لە وڵاتی سویسڕا دەژی کاری بزنس و گۆرانی دەکات .


AM:11:14:30/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 4512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل