بۆ ژیانت پێویستت به 5 جۆر هاوڕێ ده‌بێت
وێستگە ستایل-
هاوڕێ بۆ ژیانی مرۆڤ زۆر گرنگه و هاوڕێی باش ئاسته‌نگی ژیان ئاسان ده‌كات، بۆ ژیانێكی ئارام و بێ كێشه مرۆڤ پێویستی به 5 جۆر هاوڕێ ده‌بێت.
1-هاوڕێی ڕێنمویكه‌ر:
هه‌ر یه‌ك له ئێمه پێویستی به هاوڕێیه‌ك هه‌یه كه ڕێنمووی بكات و ڕاست و هه‌ڵه‌ی خۆی پێ بڵێت و له هه‌ڵه‌كانی ئاگاداری بكاته‌وه.
2-هاوڕێی پشتیوان و دڵسۆز:
هه‌ریه‌ك له ئێمه هاوڕێیه‌كمان هه‌یه كه وه‌ك ده‌ستی ڕاستمان وایه و له شوێنه پێویسته‌كان به جۆرێك وه‌سفمان ده‌كات سه‌رنجی ئه‌وانی دیكه‌ش ڕابكێشێت و ئه‌و كاته‌ی تۆ كێشه‌یه‌كی ژیانی تایبه‌تی خۆتت ده‌بێت ئه‌وه هاوكارت ده‌بێت بۆ دڵخۆشكردنت و هیچكات زۆرت لێ ناكات و خۆی له ڕاستی ژیانی تۆ تێگه‌بشتووه.
3-زیره‌ك له چاره‌سه‌ر كردنی هه‌موو كێشه‌یه‌ك:
كه‌سانێك هه‌ن كه ده‌ست ڕه‌نگین له چاككردنه‌وه‌ی ته‌واوی كه‌موكورتیه‌كانی ناو ماڵ و بۆ هاوكاری له كاته پێویسته‌كان ئه‌م جۆره هاوڕێیه ده‌رمانه.
4-ئاشقی وه‌رزش:
ڕه‌نگه چالاكی ئه‌و كه‌مێك بێزاركه‌ر بێت بۆت به‌ڵام سوودی بۆ چالاكی جه‌سته و ده‌رونی تۆ زۆر ده‌بێت .
5-هاوڕێی كار:
له شوێنی كاره‌كه‌ت پێویسته هاوڕێت هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌ك ڕوبه‌ڕوتان ببێته‌وه به یه‌كه‌وه چاره‌سه‌ری بكه‌ت.
AM:10:49:22/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 8544
جار خوێنراوه‌ته‌وه