مه‌ترسیه‌كی گه‌وره له ماڵه‌كانماندا كه پێویسته چاره‌سه‌ری بكه‌ین
وێستگە ستایل-
هه‌موومان به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێتین و كه‌م تا زۆر ده‌زانین زیانه ته‌ندروستیه‌كانی سیگناڵه‌كانی مۆبایل و سیگناڵی وایه‌رلێسی ئینته‌رنێی ناو ماڵه‌كانمان چین.
دیاره كه زۆربه‌مان له ماڵه‌كانماندا ئامێرێكی IQ Online به‌كارده‌هێنین كه تایبه‌تمه‌ندی 5GHz wifi تێدایه كه كار به فریكوێنسی 24GHz بۆ 90GHz ده‌كات. به‌پێی به‌دواداچوون و توێژینه‌وه‌كان كه به‌رده‌وام ده‌كرێت له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه ئه‌وه دیاری كراوه كه به‌كارهێنه‌رانی 5GHz بڕێكی زۆر زیاتر له Electromagnetic Radiation زیان به ته‌ندروستیان ده‌گه‌یه‌نێت به تایبه‌تی كاتێك ئێمه له ماڵه‌كانماندا به‌رده‌وام ئه‌م له‌ره له‌ره زۆره كار ده‌كات به‌بێ كوژانه‌وه یاخود خراپتر كه زۆربه‌مان له ئامێره‌كانمان نزیك له خۆمان و منداڵه‌كانمان و خانمی دووگیان داناوه (كه هۆكارێكه له دروستبوونی ناڕێكی له DNA دا)
به كورتی زیانه‌كانی:
(سه‌رئێشه‌ی به‌رده‌وام، لێدانی ناڕێكی دڵ، خه‌مۆكی، قه‌له‌قی، كه‌مكردنی به‌رگری له‌ش، شێربه‌نجه و چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه) توێژه‌ره‌وه‌كان باسیان له‌وه نه‌كردوه كه جۆره‌كانی تری سیگناڵ هیچ زیانێكی نیه به‌ڵام به به‌راورد به ڕێژه‌ی زیانه‌كانی 5GHz كاریگه‌ریان كه‌متره.
چاره‌سه‌ر:
١- كوژاندنه‌وه‌ی به‌شی 5GHz له ئامێره‌كانماندا و به‌كارهێنانی 2.4
٢- به‌كارهێنانی به‌رگی تایبه‌ت كه ڕێژه‌ی emf كه‌م ده‌كاته‌وه ئامێره‌كه‌ی پێ ده‌ده‌پۆشرێت (له بازاڕه‌كانی ئێمه‌دا نیه)
٣- دوور دانانی ئامێره‌كان له خۆمان و منداڵه‌كانمان.
٤- به‌كارهێنانی كه‌یبڵ بۆ كۆمپیوته‌ره‌كانمان له شوێنی كاره‌كانمان
٥- كوژاندنه‌وه‌ی یان دوور دانانی ئامێره‌كان له‌كاتی خه‌وتندا.
و: هاوتا عه‌لی
PM:12:08:20/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 16004
جار خوێنراوه‌ته‌وه