9 ڕێنمایی گرنگ بۆ توشبوان به نهخۆشی شهكره
وێستگە ستایل-
چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ ئەو کەسانەی توشی نەخۆشی شەکرە بوون کە هاوکار دهبێت لە کۆنتڕۆڵ کردنی ڕێژەی شەکری خوێن و پاراستنی لەش لە کاریگەرییە خراپەکانی شەکرە لەسەر دەمار و دڵ و چاو ، لهوانهش.
1- کەمکردنەوەی کێشی لەش بە گۆرینی خواردنی قورس و شیرین بۆ خۆراکی بەسود و تەندروست ، وە وەرزش کردن بە بەردەوامی بۆ کۆنترۆڵ کردنی گلوکوزی خوێن.
2- پشکنینی ڕێژەی گلوکوز بکە بەلایەنی کەمەوە ڕۆژی دوو جار ، وە هەمووی تۆمار بکە ڕۆژانە تا بزانی ئایا ڕێژەکەی گونجاوە ، وە چ خواردنێک زیاتر بەرزی دەکاتەوە، وە ئایا بەو جوڵانەی ڕۆژانە ئەنجامی دەدەیت تا چەنێک دادەبەزێت.
3- پشكنینی HbA1c شەکرەی 3 مانگی بکە تا بزانی لە ماوەی 3 مانگی ڕابردوودا ڕێژەی گلوکۆز لە خوێندا چەندبووە ، زۆربەی ئەوانەی شەکرەی جۆری دوویان هەیە دەبێت هەوڵبەن HbA1c لە 7 زیاتر نەبێت.
4- ئاگاداری خواردنی ئەو خۆراکانەبە کە ڕێژەیەکی زۆر کاربۆهیدرات و شەکریان تێدایە وەک نان ، برنج ، هەندێک میوە ، خورما وە کەمکردنەوەی گۆشتی سور و خواردنە چەورەکان، ئەو خۆراکانە بخۆ کە ڕێژەیەکی زۆر فایبەریان تێدایە وەکو سەوزە و هەندێک میوە.
5- کۆنتڕۆڵی زەخت و چەوری و کۆلیسترۆڵ، چونکە شەکرە ئەگەری توشبوون بە کێشەکانی دڵ زیاد دەکات.
6- هەمیشە بجوڵێ و وەرزش بکە و کێشت بە تەندروستی بهێڵەرەوە ، هەروەها وەرزشکردن سترێس ناهێڵێت و یارمەتیدەرە لە کۆنتڕۆڵ کردنی بەرزی زەخت و چەوری.
وەرزش کردن وەکو ڕێکردن یان مەلەکردن یان پاسکیل لێخوڕین بۆ ماوەی 30 خولهك یا زیاتر وە بۆ 5 ڕۆژ لە هەفتەیەکدا لە شوێنێکی گشتی ، وە ئەگەر تازە دەستتکرد بە وەرزش بە شتێک دەستپێبکە کە ماندووت نەکات تا ڕایەیت.
7- بە باشی بنوو، بە ڕێکی و لەکاتی گونجاودا ، ئەو کەسانەی بە باشی دەنوون خواردنی ڕۆژانەیان ڕێکترە و ڕێژەی گلوکۆزیان باشتر ڕێک دەخرێت.
8- دڵهڕاوكێ و سترێس ڕێژەی شەکری خوێن بەرزدەکەنەوە، دەتوانیت لەو حاڵەتانەدا خۆت هێمن بکەیتەوە بە دانیشتن بۆ ماوەی چارەکێک ، وە بە ئەنجامدانی یۆگا.
9- سەردانی پزیشکی پسپۆر بکە و پشكنینی گشتی بکە بەلایەنی کەمەوە ساڵی جارێک وەکو پشكنینی چاو، زەخت ، پێ، گورچیلە ، دەمار ، دڵ.
س: کۆمەڵگای پزیشکی ئاسا
AM:09:14:20/07/2019
ئهم بابهته 8320
جار خوێنراوهتهوه