توێژینه‌وه‌یه‌ك: شه‌ربه‌تی میوه‌كان مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له شه‌ربه‌ته دروستكراوه‌كان كه شه‌كری زۆری تیادا هه‌یه مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات.
ورده‌كاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری "گاردیان" ی به‌ریتانی بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه له‌نێوان زۆر خواردنه‌وه‌ی ته‌واوی جۆره‌كانی شه‌ربه‌تی میوه‌ی ده‌ستكرد و ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیه‌كان به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له زانا فه‌ڕه‌نسیه‌كان له زانكۆی "سۆربۆن" ئه‌نجامدراوه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری شه‌ربه‌ته ده‌ستكرده‌كان و خواردنه‌وه گازیه‌كان و خواردنه‌وه ووزه به‌خشه‌كان بزانرێت و ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ماوه‌ی 5 ساڵی خایاند و زاناكان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ته‌واوی خواردنه‌وه ده‌ستكرده‌كان كه بڕێكی زۆر شه‌كری تیادایه مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه و له‌ناویاندا شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زۆر زیاد ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌ش پسپۆڕانی خۆراك هۆشداری ده‌ده‌ن له زۆر خواردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره خواردنه‌وه ده‌ستكردانه.
PM:12:15:11/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3456
جار خوێنراوه‌ته‌وه