چۆنیەتی خاوێنكردنهوهی مەمە دوای شیرخواردنی منداڵ
وێستگە ستایل-
بهشێك لهو خانمانهی تازه دهبنه دایك و خاوهنی منداڵ ڕهنگه كۆمهڵێك زانیاری نهبێت لهسهر چۆنیهتی خاوێنكردنهوهی كهلوپهلهكانی منداڵهكهی، لهم بابهتهدا دكتۆر پشدەر عەبدوڵڵا پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان چۆنیهتی خاوێنكردنهوهی مهمهی شیری منداڵ باس دهكات.
دكتۆر پشدهر دهڵێت"باشترە یەکسەر دوای شیرخواردن مەمەکە پاک بکەینەوە، ئەگەر یەکسەر نەتتوانی، ئەوا هیچ نەبێ بە ئاو بیشۆ دواتر دەتوانی دەست بکەی بە خاوێنکردنەوەی ئەویش بە جیاکردنەوە هەموو پارچەکانی مەمەکە و شوشتنی بە ئاوێکی گەرم و خاوێن، وە بەبەکارهێنانی زایی لەگەڵ فڵچەیەکی تایبەت بە مەمە شوشتن.
هەوڵ بدە سەرە مەمەکە هەڵبگێڕیتەوە بۆئەوەی ناوەوەی بە جوانی خاوێن ببێتەوە و بە فڵچەکە نێو مەمەکە جوان پاک بکەرەوە، بەجۆرێک نابێ شیر بە هیچ پارچەیەکی مەمەکەوە بمێنێت.
ئەگەر هەستت کرد مەمەکە یان سەرەمەمەکە رووشاوییەک یان هەر زیانێکی بەرکەوتبوو دەبێ بگۆڕدرێت، چونکە دەبێتەهۆی کۆبوونەوەی بەکتریا لەو شوێنە، دوای شوشتنی مەمەکە، چەند رێگایەک هەن بۆ تەعقیم کردنی مەمەکە، بڵاوترین رێگا لە وڵاتی خۆمان کە لەڕووی کرداریەوە گونجاوە باسی دەکەین :
۱- خاوێنكردنهوه لە رێگەی کوڵاندنەوە:
ئەگەر مەمەی منداڵەکە گونجاو بوو بۆ کوڵاندن، واتە بەرگەی کوڵاندنی گرت، ئەوە مەنجەڵێک یان تاوەیەکی گەورە دەهێنیت بە مەرجێک سەرێکی پڕ بەسەری خۆی واتە فیت هەبێت(نابێ بۆ هیچ مەبەستێکی دیکە بەکاری بهێنیت، واتە تەنیا بۆ تەعقیمکردنی مەمە بەکاریدەهێنیت)، مەنجەڵەکە پڕدەکەیت لە ئاو، هەموو پارچەکانی مەمەکە نقووم دەکەیت لە ئاوەکەدا بە تەواوی و نابێ هیچ بڵقێکی هەوا لە ناو پارچەکاندا مابێت، دواتر سەری مەنجەڵەکە دابپۆشە و بۆ زیاتر لە ۱۰ خولەک بیکوڵێنە و سەری مەنجەڵەکە لا مەبە تاوەکوو پێویستت بە مەمەکە دەبێت.
تێبینی : دەبێت زیاتر لە ٤ مەمەت هەبن.
۲-هەندێک کەس مایکرۆوەیڤ بەکاردەهێنێت.
۳-هەندێک کەسی تر ئامێرێکی هەڵمی کارەبایی هەیە بەکاریدەهێنێت.
٤-هەندێک کەس حەبی تایبەت هەیە کە دەکرێتە نێو ئاوی ساردەوە بەکاری دەهێنێت.
AM:11:45:11/07/2019
ئهم بابهته 4512
جار خوێنراوهتهوه