‌گرفتەکانی ته‌مه‌نی هەرزەکاری و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر كردنی

وێستگە ستایل-

زۆربەی ئەو گرفتانه‌ی‌  کە له‌ته‌مه‌نی هەرزەکاریدا دەردەکەون، سروشتییە، کەوابوو نیگەرانیتان لا دروست نەبێت.

ئەگەر پەروەردەی قۆناغی پێشووتان بەباشی جێبەجێ کردبێت و لەم قۆناغەشدا هەوڵبدەن یارمەتی هەرزەکارەکە بدەن و لێی تێبگەن نەوەک بتانوێت دەسەڵاتی خۆتانی بەسەردا بسەپێنن، دوای ماوەیەک هەرزەکار کێشەو گرفتەکانی خۆی چارەسەردەکات و دەگەڕێتەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆی ،هەڵبەت پش ئەم قۆناغە، ئەو ئیتر وەک کەسێکی گەورەی لێهاتوە کەوبوو چاوەڕێ مەبن کە وەک منداڵێکی ۱۰ ساڵان ڕەفتار بکات.

ئەگەر دەزانن هەرزەکارەکەتان تووشی گرفتێکی سەرەکی بووە، بۆ نموونە پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی خراپ هەیە، جگەرە دەکێشێت و کۆنتڕۆڵی خۆتان لەدەست مەدەن و وابیرمەکەنەوە کە هەرزەکارەکەتان لەدەست چوو و باشتر وایه‌ خۆتان لە گرتنە بەری ڕێو شوێنی بەپەلە و لەبەکارهێنانی توندو تیژی بپارێزن.

باشتر وایه‌ هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ بده‌ن و  نەبنە هۆی قوڵتر بوونی، لەگەڵ ڕاوێژکار و شارەزایەک لەکاروباری نەوجەوانان دابنیشن و بەهاوکاری ڕاوێژکار هۆکاری ڕەفتاری هەرزەکارەکەتان دەستنیشان بکەن. 

لەسەر ئەو بەرنامەی ڕاوێژکارەکە دایئەنێت بڕۆن و لەخۆتانەوە ڕێوشوێنی مەگۆڕن و با پەیوەندیتان بەردەوم بێت لەگەڵ ڕاوێژکار و گرفتەکان و پێشکەوتنەکانی بۆباسبكه‌ن، دوای ئەوەی ڕەفتاری هەرزەکارەکە چاک بوو،بەرنامەیەکی تر لە ڕاوێژکارەکە وەرگرن تا جارێکی تر هەرزەکار بەلایدا ڕانەکێشرێت.

ئا: ڕۆژگار عمر 


AM:09:58:10/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 20728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌