هۆكاره‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی ده‌رده‌شا
وێستگە ستایل-
نه‌خۆشی نه‌قره‌س جۆرێكه له به ئازارترین هه‌وكردنی جومگه‌یی، به‌وه‌ش جیا ده‌كرێته‌وه كه تێكچوونێك ڕووده‌دات له میتابۆلیزمی یوریك ئه‌سید، به‌مه‌ش ئه‌م مادده‌یه له خوێن و له شانه‌كان زیاد ده‌كات، ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی جومگه‌یی له جۆری نه‌قره‌س و دروست بوونی به‌ردی گورچیله و كۆبوونه‌وه‌ی گرێی یوریك ئه‌سید له ژێر پێست و له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر داهات حەوێزی پسپۆری هەناوی و شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ وورده‌كاری ئه‌م نه‌خۆشیه ڕوون ده‌كاته‌وه.
مادده‌ی یوریك ئه‌سید له تێكشكاندنی پیورین به‌رهه‌م دێت كه به‌شێكی ئاسایی له‌شی مرۆڤه و له زۆر مادده‌ی خۆراكیشدا هه‌یه، له باری ئاسایی،بڕێكی زۆر له یوریك ئه‌سید ده‌چێته خوێن و دوایی له ڕێگه‌ی گورچیله‌كانه‌وه ده‌كرێته ده‌ره‌وه‌ی له‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئاسته‌كه‌ی له‌ناو جه‌سته زیاد نه‌كات، له نه‌خۆشانی دائل ملوك یان بڕێكی زۆر له یوریك ئه‌سید دروست ده‌كه‌ن یاخود ناتوانن ئه‌و بڕه زیاده‌یه‌ی كه له له‌شدایه بیكه‌نه ده‌ره‌وه، ئه‌م هۆكاره‌ی دووه‌م باوترین حاڵه‌تی دەردەشا پێك ده‌هێنێ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه هه‌ر كاتێك ئاستی یوریك ئه‌سید زۆربوو واته نه‌خۆشی دائیل ملوك په‌یدا ده‌بێت چونكه زۆر كه‌س هه‌ن كاتێك به‌ڕێكه‌وت پشكنینی یوریك ئه‌سید ده‌كه‌ن سه‌یر ده‌كه‌ن ئاسته‌كه‌ی له ئاسایی زیاتره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هیچ ناڕه‌حه‌تیه‌كی نه‌خۆشیه‌كه‌یان نیه.
به‌پێی ئه‌وه‌ی مادده‌ی پیورین، كه دروستكه‌ری یوریك ئه‌سیده له خواردنه‌كانی وه‌كو گۆشتی سوور و ماسی و جگه‌ر و دڵ و پاقله‌مه‌نیه‌كان و قارچكدا هه‌یه بۆیه زۆر خواردنی ئه‌م خواردنانه له‌وانه‌یه نه‌خۆشیه‌كه دروست بكات، هه‌ر بۆیه‌ش كاتی خۆی به‌و نه‌خۆشیه‌یان ووتوه دا‌و الملوک ملوك(واته دەردەشا) چونكه هه‌ر به‌ته‌نها پاشا‌كان ده‌ستیان گه‌یشتوه به‌و جۆره خواردنانه و تووشی ئه‌م ده‌رده بون. ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون یاخود مه‌ی زۆر ده‌خۆنه‌وه یاخود ئه‌وانه‌ی ده‌رمانی میز پێكه‌ر یان چاره‌سه‌ری كیماوی وه‌رئه‌گرن ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به نه‌خۆشیه‌كه زۆره.
ئه‌م نه‌خۆشیه باوترین جۆری هه‌وكردنی جومگه‌یه له پیاوانی سه‌روو ته‌مه‌نی 40 ساڵی و ئافره‌تان له ته‌مه‌نی وه‌ستانه‌وه‌ی سوڕی مانگانه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌ندامێكی جه‌سته‌یان بۆ زه‌رع كراوه، به‌ڵام له منداڵان و گه‌نجاندا كه‌مه.
كاتێك یوریك ئه‌سید له خوێندا زۆر ده‌بێت،به شێوه‌ی كڕیستاڵ له جومگه‌كان ده‌نیشن و ده‌بنه هۆی هه‌وكردنی ئه‌م جومگانه، هه‌رچه‌نده هه‌موو جومگه گه‌وره‌كانی په‌له‌كانی سه‌ره‌وه و خواره‌وه ئه‌گه‌ری تووشبونیان هه‌یه به‌ڵام له زۆرترین حاڵه‌تدا په‌نجه گه‌وره‌ی پێ تووشی ئازار و ناڕه‌حه‌تیه‌كانی نه‌خۆشی دا‌و الملوك ده‌بێت.
نه‌خۆشه‌كه ئازارێكی زۆر سه‌خت و تیژ و كتوپڕی په‌نجه گه‌وره‌ی بۆ دروست ده‌بێت، ئه‌م ئازاره زیاتر له شه‌وان یان به‌یانیان زوو سه‌رهه‌ڵ ده‌دات و بۆ چه‌ند ڕۆژێك ده‌مێنێته‌وه،پاشان وون ده‌بێ و تا ماوه‌یه‌كی تر ناگه‌ڕێته‌وه.
جومگه توشبووه‌كه ده‌ئاوسێ و سوور و گه‌رم دادێت و توانای جوڵه‌ی تێدا كه‌م ده‌بێت و ئازاری ده‌بێت له‌كاتی ده‌ست لێدان.
كاتێك ناڕه‌حه‌تیه‌كان ماوه ماوه دروست ده‌بن،پێی ده‌وترێت نه‌خۆشی دەردەشای كتوپڕ،له‌گه‌ڵ دووباره بوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كان نه‌خۆشیه‌كه زیاتر جومگه‌كه تێك ده‌شكێنێ و نه‌خۆشییه‌كه ده‌گوڕێت بۆ حاڵه‌تی درێژخایه‌ن.
له‌كاتی بوونی ناڕه‌حه‌تیه‌كانی نه‌خۆشی نه‌قره‌س پێویسته سه‌ردانی پزیشكی پسپۆر بكرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌شدا ئازاره‌كه نه‌مابێت، چونكه له‌وانه‌یه پاش ماوه‌یه‌كی كورت سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه، پزیشكی پسپۆڕ دوای گوێگترن له ناڕه‌حه‌تیه‌كانی نه‌خۆشه‌كه و پكشنینی جومگه تووشبوه‌كه بۆ تێبینی كردن ئاوسان و سووربوونه‌وه و ئازار له‌كاتی ده‌ست لێدان و هه‌ست كردن به گرێی تۆفای كه له كریستاڵه‌كانی یوریك ئه‌سید پێك دێن، هه‌روه‌ها بڕیاری ئه‌نجامدانی ئه‌شیعه‌ی ئاسایی بۆ جومگه‌كه و هه‌ندێ پكشنینی خوێنیش ده‌دات بۆ دڵنیا بوون له نه‌خۆشیه‌كه و جیاكردنه‌وه‌ی له‌و حاڵه‌تانه‌ی تر كه له نه‌خۆشی نه‌قره‌س ده‌چن وه‌كو هه‌وكردنی به‌كتریایی جومگه‌كان و نه‌خۆشی گورگەسوورە و صه‌ده‌فی جومگه و نه‌خۆشی صوه‌فان و ڕۆماتیزمه‌ی ئێسك و نه‌خۆشی شه‌كره و ئایدز.
یه‌كێك له پشكنینه پێویسته‌كانی تر بریتیه له وه‌رگرتنی شله‌ی ناو جومگه‌كه و ناردنی بۆ پشكنینی مایكرۆسكۆبی بۆ دۆزینه‌وه‌ی كریستاڵه‌كانی یوریك ئه‌سید، یه‌كێكی تر له‌و پشكینانه پێوانی ئاستی یوریك ئه‌سیده له خوێندا كه زۆر جار له 7 زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێك جاریش هه‌یه ئاستی ئه‌م مادده‌یه ئاسایی و كه‌چی نه‌خۆشیه‌كه‌ش هه‌یه.
بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی دەردەشا دكتۆر ئامۆژگاری نه‌خۆشه‌كه ده‌كات كه خۆی به‌دوور بگرێت له‌و خواردنانه‌ی كه پیورینی تێدایه و ئاستی یوریك ئه‌سید له خوێندا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه وەکو گۆشتی سوور و مریشک و جگەر و پاقلەمەنیەکان و قارچک، هه‌روه‌ها له‌كاتی حاڵه‌ته‌كان ئیسراحه‌ت بكات و جومگه توشبووه‌كه‌ی زۆر نه‌جوڵێنێته‌وه. بۆ ئازارەکەش دکتۆر چارەسەری ئازار شکێنی تایبەتی بۆ دەنوسێت و بۆ حاڵه‌تی درێژخایه‌نی نه‌خۆشیه‌كه پزیشك ناچار ده‌بێت كه ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ بنوسێت كه ئاستی یوریك ئه‌سید و كریستاڵه‌كان له له‌ش كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
AM:10:23:09/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 16944
جار خوێنراوه‌ته‌وه