‌ئەو خۆراكانەی شیری دایك زیاد دەكەن

وێستگە ستایل-


پسپۆڕان ڕێنمووی دایكان دەكه‌ن كه‌ كۆمەلێك خۆراك هەیە دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی شیر و ده‌توانن له‌ماوه‌ی‌ شیردان به‌ كۆرپه‌كه‌یان بیخۆن، ئەوانیش:

1- ماسی سەلەمون: دەوڵەمەندە بەئۆمیگا 3 و چەورییە بنەڕەتیەكان و ئەوەش پێكهاتەیەكی سەرەكیە بۆ بەرهەمهێنانی شیری دایك.

2- شەربەتی میوە: رینوێنی دایكانی شیردەر دەكرێت شەربەتی كاڵەك و هەنار و پرتەقال و میوەكانی دیكەبخۆنەوە بەهۆی ئەوەی سودێكی زۆری هەیە بۆیان.

3- شیری مانگا: دایكی شیردەر هەرچەند زیاتر شیربخواتەوە رێژەی شیردانی زیاد دەبێت و پارێزگاری لەرێژەی كالیسیۆم لەناو جەستە دەكات.

4- سەوزەوات: بەسەرچاوەیەكی باشی كالیسیۆم و ئاسن و ڤیتامین A و ڤیتامین K و فولیك دادەنرێنن و سوودێكی زۆری بۆ منداڵ و دایك و شیردان هەیە.

5- شۆفان: بڕێكی زۆر پرۆتین و ڤیتامین و كانزا و ریشاڵی خۆراكی تێدایە و ماددەی بیتا - گلوكانی تێدایە كەدەبێتە هۆی زیادبوونی شیردان.

6-  قەیسی: ئەم میوەیە بەسوودە بۆ زیادبوونی شیردان و یارمەتیدەرە بۆ راگرتنی هاوسەنگی هۆرمۆنەكان لەجەستەدا.

7-  بادەم: دەوڵەمەندە بە كالیسیۆم و ئۆمیگا 3 و  هۆرمۆنی شیردان هان دەدەن.

8- هێلكە: بەسەرچاوەی ئۆمیگا 3 و ڤیتامین A و كالیسیۆم و ژمارەیەك رەگەزی دیكەی خۆراكی دادەنرێت كەجەستەی دایك پێویستی پێی هەیە لەكاتی شیردان.

9- خورما: دەوڵەمەندە بەماددەی ئاسن و كالیسۆم بەسەرچاوەیەكی باش دادەنرێت بۆ پارێزگاری لەرێژەی گلوكۆز لەجەستەی دایكی شیردەر.

10- گێزەر: دەوڵەمەندە بەڤیتامین A و یارمەتیدەرە بۆ باشكردنی كوالیتی شیری دایك.

11- نۆك: دەوڵەمەندە بەماددەی ئاسن و ڤیتامین B و ریشاڵەكان و كالیسیۆم و سوودێكی زۆری هەیە.

12- جۆ: ئەم جۆرە دانەوێڵەیە دەوڵەمەندە بەماددەی بیتا- گلوكان و ریشاڵەكان و دەبێتە هۆی زیادبوونی شیردان و شێدارهێشتنەوەی جەستە.

13- سیر: بەخۆراكێكی ئەفسوناوی دادەنرێت بۆ زیادبوونی شیری دایك.

14- سپیناخ: برێكی زۆر ماددەی ئاسنی تێدایە و بە بژاردەیەكی باش بۆ زیادبوونی شیری دایك دادەنرێت.

ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


AM:09:01:08/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 5532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌