له‌م كاته‌دا مرۆڤ هه‌ستی بۆنكردنی كه‌م ده‌بێته‌وه
وێستگە ستایل-
زاناكان له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێوه ئاشكرایان كردوه هه‌ستی بۆنكردن به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له ده‌ست ده‌درێت كاتێك مرۆڤ مێشكی سه‌رقاڵ بێت به بابه‌تێكه‌وه یان ئه‌و كاتانه‌ی بیری ئاڵۆز و په‌رشوبڵاو بێت.
دكتۆره سۆفیا فۆرسته‌ر له زانكۆی ساسیكس ده‌ڵێت" له‌ڕێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه بۆمان ئاشكرا بووه ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستی بۆنكردنیان كه‌مه ئه‌وه زۆرینه‌ی كات سه‌رقاڵن و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مینجاره توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ستی بۆنكردن بیسه‌لمێنێت كه په‌یوه‌ندی به سه‌رقاڵیه‌وه هه‌یه"
بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كۆمه‌ڵێك كه‌س به‌ژداریان كردوه و تیایدا ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رقاڵن ئه‌وه توانای تێبینكردنیان به‌ڕێژه‌ی %42.5 كه‌متر بووه له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رقاڵ نه‌بوون، و %65 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ژداری توێژینه‌وه‌كه‌یان كردوه هه‌ستیان به بۆنی قاوه نه‌كردوه به‌هۆی ڕاهاتنی به‌رده‌وامیان له‌سه‌ر بۆنی قاوه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و بۆنانه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ری ڕادێت هه‌ندێكجار ناسینه‌وه‌ی ئاسان نییه.
AM:08:54:08/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2420
جار خوێنراوه‌ته‌وه