خۆشه‌ویستی خۆت بۆ كه‌س ئاشكرا مه‌كه هه‌تا وه‌ڵامی ئه‌م چوار پرسیاره‌ت لانه‌بێت
وێستگە ستایل-
ئه‌وكاته‌ی كه‌سێك دێته ژیانته‌وه و چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵی دروست ده‌كه‌یت پێویسته پێش ئه‌وه بزانیت هه‌سته‌كانت بۆ ئه‌و كه‌سه ڕاسته‌قینه‌یه و ئه‌نجامی ده‌بێت یان ته‌نها بۆ كات به‌سه‌ر بردنه، دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م چوار پرسیاره ده‌توانیت له هه‌سته‌كانی خۆت بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت تێبگه‌یت.
1- هاوڕێیه‌تیه‌كی قوڵ و كۆن له‌نێوان ئێوه‌دا هه‌یه؟
ئه‌و پهیهوهندیهی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڕێیه‌تی پته‌و دروست نه‌كرێت ئه‌نجامی نابێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشت ده‌وێت و نیازی ئه‌وه‌ت هه‌یه بیكه‌یته هاوسه‌ری داهاتوون هاوڕێی كۆنته ئه‌وه دڵنیابه له سه‌ركه‌وتنی په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان.
2-چاوه‌ڕێی باشترینی لێ ده‌كه‌یت؟
له دۆخی سه‌رسامبوون به كه‌سێك زۆركات چاوه‌ڕێی باش و خراپ له به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ هه‌میشه پێشبینی و چاوه‌ڕێی باشترین كردار و ڕه‌فتار له به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌یت ئه‌وه مانای وایه به‌ڕاستی خۆشت ده‌وێت.
3-نهێنی له‌و كه‌سه ده‌شاریته‌وه كه خۆشت ده‌وێت؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ت به‌ڵێ بوو ئه‌وه مانای وایه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه خۆشهویستیهكهتان ڕاسته‌قینه نییه چونكه دوو كه‌س ئاشقی یه‌كتربن نهێنی له‌نێوانیان نییه.
4-زۆرینه‌ی كات هه‌ست به غیره یان پێویستی بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت لات دروست بووه:
خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه بنه‌ماكه‌ی متمانه‌یه به به‌رامبه‌ر به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه هه‌ندێكجار غیره دروست ده‌كات.
PM:02:02:07/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 21060
جار خوێنراوهتهوه