‌بۆچی نابێت كێشی مریشك لە دوو كیلۆ زیاتر بێت؟

وێستگە ستایل-

مریشك بە پێی رێنمایی یە تەندروستی و ڤێتێەرنەرییەكان پێویستە ماوەی ٤٠ بۆ ٤٥ رۆژ لە کێڵگەی پەلەوەریدا بمێنێتەوە، چونكە زیاتر بمێنێتەوە دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی مریشكەكە.

کە كێشی زیاد بوو رێژه‌ی چه‌وری له‌ له‌شی مریشكه‌كه‌ زیاد ده‌كات و ئه‌و چه‌ورییه‌ش ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ ناو له‌شی مرۆڤ، له‌وانه‌یه‌ رێگە خۆشبکات بۆ قه‌ڵه‌وبوون و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و بۆڕییەکانی خوێن.

بەپێی توێژینەوە زانستی‌ و ستانداردەكانی جیهان دەركەوتووە ئەو مریشكانەی كێشیان لەسنووری دوو كیلۆدایە، لەرووی تەندروستییەوە بۆ بەسوودن، چ لە رووی تامەكەی‌ و چ لەرووی كەمیی ئەو رۆن‌ و چەورییەی تێیدایە، ئەمە وێڕای كەمیی رێژەی هەبوونی ژەهرو دەرمانەكان كە بۆی بەكارهاتووە.

پێویستە ماوەی هەفتەیەك بۆ دوو هەفتە مریشك پێش ئەوەی بخرێتە بازارەوە هیچ دەرمانێكی بۆ بەكار نەیەت، هەروەها بە پێی ستاندارد ئاڵفی پێبدرێت.

بە داخەوە لە ساڵی ۲٠٠۹ وە لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵەوە رێنمایی دەرچووە نابێت كێشی مریشك لە دوو کیلۆ زیاتر بێت بەڵام تا ئێستا جێبەجێنەكراوە.

س: نۆرینگەو دەرمانخانەی سەردەم_ڕانیە


PM:12:30:06/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 9756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌