چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی ده‌كات
وێستگە ستایل-
خه‌مۆكی واته هه‌ستكردن به ته‌نهایی و بێزاری و خه‌مباری توند و بێ هیوا بوون له ژیان و ڕه‌ت كردنه‌وه له لایه‌ن هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌وروبه‌رتن، به‌ڵام به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م ژیانه پێویستی به كه‌سێك هه‌یه له ڕووی ده‌رونیه‌وه به‌هێز بێت و خه‌مۆك نه‌بێت، له‌م بابه‌ته‌دا چاره‌سه‌ره‌كانی خه‌مۆكی ده‌زانیت:
1-خواردنی ته‌ندروست بخۆ:
گومانت له‌وه نه‌بێت خواردنی ته‌ندروست باری ده‌رونی مرۆڤ ته‌ندروست ده‌كات و باشتریش وایه زۆر گرنگی به‌و خۆراكانه بده‌یت كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ئۆمیگا سێ، وه‌ك ماسی و گوێز.
2-بچۆره ده‌ره‌وه‌ی ماڵ:
گۆڕینی كه‌ش و هه‌وای ئه‌و شوێنه‌ی تیایدایت ئه‌مه یارمه‌تی باشكردنی باری ده‌رونیت ده‌دات.
3-وه‌رزش بكه:
ئه‌نجامدانی چالاكیه وه‌رزشیه‌كان یارمه‌تی زیاد كردنی ده‌ردانی هۆرمۆنی ئه‌ندۆرفین ده‌دات له له‌شدا و پێویستیش ناكات وه‌رزشی ماندوكه‌ر بكه‌یت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له‌شت بجوڵێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به ڕۆشتنی ئاسایش بێت بۆ باری ده‌رون زۆر به‌سووده.
4-له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كت قسه بكه:
وتنی ئه‌و شتانه‌ی ناخت ئازار ده‌دات لای كه‌سێكی دڵسۆز كه متمانه‌ت پێی هه‌بێت له خه‌م و ئازاره‌كانت كه‌م ده‌كاته‌وه و له‌و دۆخه ده‌رنیه ده‌رت ده‌هێنێت كه تیایدایت.
5-ئه‌وه بنوسه كه هه‌ستی پێ ده‌كه‌یت:
ئه‌گه‌ر به چه‌ند وشه‌یه‌كیش بێت هه‌وڵبده ئازاره‌كانی ناخت بنوسیته‌وه و دڵنیابه ئه‌مه ئارامی به ڕۆح و مێشكت ده‌به‌خشێت.
PM:12:32:23/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3980
جار خوێنراوه‌ته‌وه