تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر ته‌مه‌ن چی له مرۆڤ ده‌كات؟
وێستگە ستایل-
به‌شێك له ئێمه به تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر ته‌مه‌نمان خه‌مبار ده‌بین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاهه‌نگ ده‌گێڕین، له‌م بابه‌ته‌وه دكتۆر سامان شه‌ریف پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی له ڕووی ده‌رونیه‌وه لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كات.
تێپەڕبوونی تەنھا ساڵێک بەسەر تەمەنی مرۆڤدا وا لەو کەسە دەکات کە گۆڕانکاری زۆری بەسەردا بێت و کەسایەتی و بیرکردنەوەکانی بەجۆرێك لەجۆرەکان گۆڕانکاریان بەسەردا دێت، دەستبەرداری ھەندێك شت دەبێت کە پێشتر زۆر لای گرنگ و جێی بایەخ بوون.
لەماوەی ساڵێکدا عەقڵی مرۆڤ زیاتر دەکرێتەوە، زیاتر دەرک بە کۆمەڵێ شت دەکات کە پێشتر لای شاراوە بوون، وەھەندێ جار مرۆڤ وا ھەست دەکات کە تەمەنی زۆر تێپەڕیوە بۆیە وا گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە.
ھەموو ئەو گۆڕانکاریانە سروشتی و ئیجابین و بە پێچەوانەوە ئەگەر مرۆڤ پاش تێپەڕبوونی کات گۆڕانکاری بەسەریدا نەیەت ئەوا مانای وایە کە کێشەیەک ھەیە.
AM:11:18:22/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3796
جار خوێنراوه‌ته‌وه