ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ت به‌ڵێ بوو ئه‌وه مانای وایه كه‌سێكی دروستت بۆ ژیانت هه‌ڵبژاردووه
وێستگە ستایل-
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ند پرسیارێك له زانستی سایكۆلۆجیا چه‌ند ڕاستیه‌ك له‌سه‌ر باری ده‌رونی تۆ و ئه‌و كه‌سی خۆشت ده‌وێت ئاشكرای ده‌كات ڕادده‌ی سه‌رسامبوونی ئێوه به یه‌كتری له چ ئاستێكدایه و هه‌سته‌كانت چه‌ند ڕاستیان له‌گه‌ڵ كردویت و پێویسته وه‌ڵامت بۆ ته‌واوی ئه‌م پرسیارانه به‌ڵێ بێت.
1-ئه‌و كه‌سه ئاماده‌یه له‌پێناو تۆ هه‌موو قوربانیه‌ك بدات؟
مه‌به‌ست له قوربانیدان به كاره‌كه‌ی و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و شێوه‌ی ژیانیه‌تی، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ت به‌ڵێیه ئه‌وه مانای وایه ئه‌و كه‌سه زۆری خۆش ده‌وێیت.
2-ده‌توانیت پشتی پێ به‌ستیت؟
ده‌بێت هاوبه‌شی ژیان كه‌سێك بێت ئاماده‌ی ئه‌وه‌ی تیایدا بێت پشتی پێ ببه‌ستیت له هه‌موو دۆخه قورس و ئاسانه‌كانی ژیاندا.
3-به‌رگه‌ت ده‌گرێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه بكه‌یت؟
چاوپۆشین له هه‌ڵه بابه‌تێكی زۆر ئاسان نییه و ته‌نها ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن كه به‌دڵ تۆیان خۆش ده‌وێت.
4-به‌ژداری ئه‌و چالاكیانه ده‌كات كه تۆ ئاره‌زووی ده‌كه‌یت؟
گرنگیدان به‌و چالاكی و بابه‌تانه‌ی تۆ ئاره‌زووی ده‌كه‌یت ته‌نها له كه‌سێك ده‌وه‌شێته‌وه كه به‌ڕاستی خۆشی ده‌وێیت.
5-غیره‌ت لێ ده‌كات؟
بێگومان كه‌سێك كه تۆ بۆی گرنگ بیت غیره كردن له په‌یوه‌ندی نێوانتاندا ده‌بێته بابه‌تێكی پێویست و ئاماژه‌یه بۆ خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه.
6-به‌ڕاستی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی هه‌یه هاوسه‌رگیریت له‌گه‌ڵ بكات؟
ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی ئه‌وه بكات هاوسه‌رگیریت له‌گه‌ڵ بكات و به ته‌واوه‌تی ئه‌مه مه‌به‌ستی بێت ئه‌وه خۆشی ده‌وێیت و ئه‌گه‌رنا ئه‌وه ته‌نها مه‌به‌ستی كات به‌سه‌ر بردنه.
AM:10:48:19/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 8788
جار خوێنراوه‌ته‌وه