‌نیشانه‌كانی کەمی هۆرمونی غودەی دەرەقی زگماکی له‌ منداڵاندا

وێستگە ستایل-


غودەی دەرەقی ئەندامێکی گرنگی لەشی مرۆڤە دەکەوێتە بەشی پێشەوەی مل، ئەم ڕژێنەرە دوو چۆر هۆرمۆن دەردەدات T3 و T4 لە ژێر کاریگەری هۆرمۆنی TSH ، دكتۆر ئاكۆ كه‌ریم پـسپۆری نەخۆشیەکانی منداڵان و خۆراک و گەشەی منداڵان نیشانه‌كانی كه‌می هۆرمۆنی غوده‌ی‌ ده‌ره‌قی له‌ منداڵاندا ده‌ستنیشان ده‌كرێت.

هەندێكجار لە کاتی دروست بوونی کۆرپەلە ئەم رژێنەرە خراپ دروست دەبێت یان هەر دروست نابێت بۆیە منداڵ کە لە دایک دەبێت هەردوو هۆرمۆنەکەی زۆر کەم دەبێت ئەمەش دەبێتە هۆی نەخۆشی لە منداڵەکە.
نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە لە سەرەتای مانگەکانی تەمەنەوە دەردەکەوێت , نیشانەکان بریتیە لـە :

١. جوڵەی منداڵەکە کەم دەبێت .
٢. لەشی منداڵەکە شل و خاو دەبێت .
٣. شیر خواردنی باش نابێت .
٤. گریانی کەم دەبێت و دەنگی گریانی دەگۆرێت.
٥. قەبارەی مەڵاشووی گەورە دەبێت.
٦. قەبز دەبێت.
٧. گەشەی کەم دەبێت و باڵای منداڵەکە کورت دەبێت.
٨. فدقی ناوکی دەبێت.
٩. زمانی گەورە دەبێت .
١٠. دەمووچاوی ئاوسا و گرژ دەبێت. 
١١. بەردەوام بوونی زەردووی دووای ٢ هەفتەی تەمەن.

تێبینی : ئەم نیشانانەی باسمان کرد شەرت نییە تەنها نیشانەی کەمی رێژنی غودەی دەرەقی بێت بۆیە گەر ئەم نیشانانە هەبوو سەردانی پزیشکی منداڵان بکە گەر پێویستی کرد پزیشک پشکنینی خوێنی بۆ دەکات، دەست نیشان کردنی ئەم نەخۆشییە بە پشکنینی خوێن دەکرێت و ئاستی هۆرمۆنی TSH و T4و T3 دەبێت بزانرێت.

ئەم نەخۆشییە دەبێت زوو دەست نیشان بکرێت و چارەسەر بکرێت چونکە گەر درەنگ چارەسەر بکرێت دەبێتە هۆی لاواز بوونی ئاستی ژیری منداڵەکه‌، لە وێنەکەدا نیشانەکانی دیارە پێش و پاش چارەسەر.


AM:10:13:19/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 6956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل