ڤیدیۆ: زانایه‌كی ژاپۆنی به ڤیدیۆیه‌ك به‌كارهێنه‌رانی ئینستگرامی سه‌رقاڵ كردووه
وێستگە ستایل-
زانایه‌كی زانستی ماتماتیك به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی به ڤیدیۆیه‌ك سه‌رقاڵ كردوه دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕێی هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام بڵاویكردۆته‌وه.
پرۆفیسۆر "كوكیتشی سوگیهارا" له زانكۆی میجی له تۆكیۆ ڤیدیۆی ته‌نێكی بڵاوكردۆته‌وه كه له‌گه‌ڵ هه‌ر جارێك له گۆڕینی شوێنی ته‌نه‌نه‌كه شێوه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت و ئه‌و كاته‌ش كه پارچه‌یه‌ك ئاوێنه دادنێت له‌به‌رده‌م ته‌نه‌كه به‌هه‌مان جۆر شێوه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت.
ئه‌م زانایه به‌وه ناسراوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڤیدیۆیی خه‌یاڵی بڵاوده‌كاته‌وه و ته‌نه‌كه سێ ڕه‌هه‌ندیه و به‌گوێره‌ی چه‌ند یاسایه‌كی فیزیایی دروستكراوه و زۆر كه‌س له لێكدانه‌وه‌یه‌كی دروست بۆ ئه‌م بابه‌ته بێ توانا بوون.
AM:09:56:17/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3292
جار خوێنراوه‌ته‌وه