براد بێت هه‌ڕه‌شه له ئه‌نجلینا جولی ده‌كات" واژۆی جیابونه‌وه‌كه بكه ئه‌گه‌ر نا ..."
وێستگە ستایل-
سێ ساڵ به‌ر له ئێستا خانمه ئه‌ستێره‌ی جیهانی "ئه‌نجلینا جولی" به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای جیابوونه‌وه‌ی له براد بێت ی هاوسه‌ری كرد و ئه‌وه چه‌ندین ساڵه ئه‌و بابه‌ته به هه‌ڵپه‌سێردراوی له دادگا ماوه‌ته‌وه و پێده‌چێت براد بێت چیتر ئارامی نه‌مابێت و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له نزيكترین كاتدا له ئه‌نجلینا جیا ببێته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی The Sun" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌و گروپه یاساییه‌ی كار بۆ براد بێت ده‌كه‌ن هه‌وڵی زۆریانداوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجلینا واژۆ ی جیابوونه‌وه‌كه بكات به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌نجلینا به مه‌به‌ست كاتی جیابوونه‌وه‌كه دوابخات و براد بێت داوای له پارێزه‌ره‌كه‌ی كردوه كۆتا كات بۆ جیابوونه‌وه‌ی له ئه‌نجلینا دیاری بكرێت ئه‌گه‌ر نا سزای دارايی ئه‌نجلینا بدرێت ئه‌گه‌ر پایه‌ند نه‌بێت به‌و كاته‌ی بۆی دانراوه و چونكه ئه‌م بابه‌تی جیابوونه‌وه‌یه له ساڵی 2016 ه‌وه كاری تیادا ده‌كرێت و براد بێت بابه‌تی جیابوونه‌وه‌كه‌ی ناوناوه"یاری ئه‌نجلینا".
له ڕاپۆرته‌كه‌شدا هاتووه ئه‌نجلینا ی ته‌مه‌ن 43 ساڵ دوای زیاتر له دوو ساڵ و نیو له جیابوونه‌وه دڵی بۆ ڕابردووی لێده‌دات و داوای له براد بێت كردوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای یه‌كتر و په‌يوه‌ندیه‌كه‌یان نوێ بكه‌نه‌وه و جارێكی دیكه خێزانه‌كه‌یان دروست بكه‌نه‌وه و له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌شه كه چه‌ند جارێك بابه‌تی جیابوونه‌وه‌كه‌ی دواخستوه.
پارێزه‌ره‌كه‌ی براد ئاشكرای كردوه ئه‌م ئه‌ستێره گه‌نجه چیتر نایه‌وێت بابه‌تی جیابوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجلینا به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ژیانی دروست بكات و ده‌یه‌وێت ژیانێكی نوێ هه‌ڵبژێرێت.
AM:10:59:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 8068
جار خوێنراوه‌ته‌وه