بۆنخۆشكه‌ره‌كانی هه‌وا مه‌ترسین بۆ سه‌ر ته‌ندروستی
وێستگە ستایل-
ئان شتاینمان پسپۆڕی بواری پیسبوونی ژینگه هۆشداری له زیان و مه‌ترسیه‌كانی به‌كارهێنانی بۆنخۆشكه‌ری هه‌وا ده‌دات له‌سه‌ر ته‌ندروستی و ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ری لاواز بوونی سیستمی به‌رگری زیاد ده‌كات و به‌رده‌وام به‌كارهێنانی گرفتی ته‌ندروستی دروست ده‌كات"
له‌ناو بۆنخۆشكه‌ره‌كانی هه‌وا مادده‌ی ژه‌هراوی هه‌یه كه كار له كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌كات و ده‌ماره خانه‌كان ژه‌هراوی ده‌كات و ئه‌مه‌ش له دروستكردنی شامپۆ و خاوێنكه‌ره‌وه‌كانی ماڵ و جه‌سته و سابوون و كرێمی شێداركه‌ره‌وه و ئه‌و كرێمانه‌ی وه‌ك دژه خۆر به‌كاردێت هه‌یه.
بۆ ئه‌م بابه‌ته توێژینه‌وه له‌سه‌ر 1136 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تیایدا ئه‌وه سه‌لمێنراوه به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی بۆنخۆشكه‌ری كیمیاویه‌وه %30 له‌وان توشی هه‌ناسه توندی و ئازاری نیوه‌ی سه‌ریان بوون به به‌رده‌وامی و به‌شێك له‌وان سووربوونه‌وه له‌سه‌ر پێستیان دروست بووه و لێدانه‌كانی دڵیان تێكچووه.
بۆ ئه‌وه‌ش پزیشكه پسپۆڕه‌كان ڕێنمای هاوڵاتیان ده‌كه‌ن جۆرێك له بۆنخۆشكه‌ر به‌كاربهێنن كه مادده‌ی ژه‌هراوی تیادا نه‌بێت.
AM:09:15:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 1824
جار خوێنراوه‌ته‌وه