زیان و كاریگهریه خراپهكانی جگهره كێشان
وێستگە ستایل-
جگەرەکێشان یەکێکە لە هۆکارەکانی مردن کە دەتوانرێت ڕێگری لێبکرێت لە سەرانسەری جیهاندا، دكتۆر شاهۆ فتاح احمد پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی و دڵ لهم بابهتهدا زیان و مهترسیهكانی جگهره كێشان دهخاتهوه بهرچاوی ئهو كهسانهی جگهره دهكێشن.
1-ساڵانە ٥۰۰ هەزار کەس لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە هۆی جگەرەکێشانەوە گیان لە دەست دەدەن.
2-ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن نزیکەی ۱٤ ساڵ کەمتر دەژین لەو کەسانەی کە جگەرە ناکێشن.
3-ئەگەری مردن بەهۆی شێرپەنجەی سییەکان لە کەسانی جگەرەکێش ۲۰ هێندەی کەسانی جگەرەنەکێش زیاترە.
4- هۆکاری سەرەکی تووشبوون بە هەوکردنی درێژخایەنی ڕێڕەوی هەوا جگەرەکێشانە.
5- یەکێک لە هۆکارە مەترسیدارەکانی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ جگەرە کێشانە.
6-جگەرە هۆکارێکی بەهێزە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیەکانی پووک و ڕەشبوون و کلۆربوونی ددان و شێرپەنجەی ناو دەم.
7-یەکێکە لە هۆکارەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی سوورێنچک و گەدە و پەنکریاس و چەندەها نەخۆش تر.
لە دوای خوێندنەوەی ئەو هەموو زیانەو چەندەها زیانی تریش هێشتا هەر بەردەوامیت لەسەر جگەرەکێشان؟ پاکەتی جگەرەکەت لە گیرفانت دەرکە و جگەرەکانی بشکێنە و فڕێیدەرە ناو زبڵدان، چونکە ئەوە شوێنی جگەرەیە نەک ناو زاری پاکی تۆ.
AM:11:46:11/06/2019
ئهم بابهته 4080
جار خوێنراوهتهوه