سێ ڕێگه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوان خۆت و هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌كاربهێنه
وێستگە ستایل-
هیچ دوو هاوسه‌رێك نیه بێ كێشه‌بن له ژیانیاندا، به‌ڵام ده‌توانن بۆ دوور بوون له ته‌واوی گرفت و كێشه‌كان ئه‌م ڕێگایانه به‌كاربهێنن.
1- كۆپی و هاوشێوه:
هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌بێت ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت قسه ده‌كه‌یت جارێك قسه‌كه‌ر و جارێكی دیكه گوێگر بیت و به هه‌مان شێوه هاوسه‌ره‌كه‌شت ده‌بێت له‌كاتی گفتوگۆكردنتاندا هه‌مان ئه‌م دوو ڕۆڵه‌ی هه‌بێت.
به‌جۆرێك ئه‌و كاته‌ی یه‌كێكتان قسه ده‌كات ئه‌وی دیكه‌تان گوێگر بێت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌مه هاوكارتان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به هاوسه‌نگی هه‌ردوكتان ئه‌و په‌یامه‌ی هه‌تانه به‌یه‌كتری بگه‌یه‌نن.
2-لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕاستی بابه‌ته‌كه بكه:
هه‌نگاوی دووه‌م پێویسته له وورده‌كاری بابه‌ته‌كان بكۆڵیته‌وه و ئه‌وه‌ت بیر بێت هیچ پێویست نیه هه‌ردوكتان له هه‌موو بابه‌تێكدا هاوڕا بن ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه بیر‌و بۆچونه‌كانتان له‌یه‌كه‌وه نزیك بێت و ده‌بێت تۆ وه‌ك هاوسه‌رێك لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تت هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆچی هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌و شێوه‌یه‌یه كه بۆ تۆ بۆته كێشه و لێره‌وه به ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌دۆزیته‌وه.
3- نه‌رموو نیان به:
له كۆتایدا و له‌دوای په‌یڕه‌وكردنی هه‌نگاوی دووه‌م و تێگه‌یشتنی هه‌ردوكتان بۆ دۆخی یه‌كتر بابه‌تی هه‌ستكردنتان به یه‌كتر ئاسان ده‌بێت و لێره‌وه نه‌رم و نیان ده‌بن له‌گه‌ڵ یه‌كتر و چیتر ناكه‌ونه گفتوگۆی ڕق و توند له‌گه‌ڵ یه‌كتر.
PM:12:25:10/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4984
جار خوێنراوه‌ته‌وه