‌ جگەر زیانی تەندروستی هەیە؟

وێستگە ستایل-

جگەری ئاژەڵ و پەلەوەر كۆمەڵێک سودی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ، رێژەیەكی زۆر ڤیتامین B12 ی تێدایە کە سوودی هەیە بۆ زیادبوونی خوێن و یارمەتی دروستبوونی خڕۆكە سوورەكان دەدات و كاریگەری هەیە لەسەر تەندروستی دەمارەکان، بەهای خۆراكی بەرزە و دەوڵەمەندە بە پرۆتین، بە جۆرێک ۲۸.۱۸٪ ی پرۆتینە.

بەڵام دەبێت هەمانکات دەبێ ئاگاداربن جگەر ئامێری پاڵاوتنە لە لەشی ئاژەڵ یان مریشكدا و هەموو ئەو هۆرمۆن و دەرمانەی كە دەدرێت بەئاژەڵەكە یان مریشكەكە تێیدا كۆ دەبێتەوە، ژەهر لەلەشدا كۆدەكاتەوە، بۆیە پێویستە دڵنیا بین ئەو ئاژەڵە یان مریشكە ماوەیەكە هۆرمۆن و دەرمانی پێنەدراوە ئینجا بیخۆین.

بۆ ئەوانەی نەخۆشی دەردەشا (دا‌ء الملوك) یان هەیە جگەر گونجاو نییە چونکە بڕێکی زۆر ترشی یوریک درووستدەکات، رێژەیەکی زۆریش چەوری و کۆلیسترۆڵی تێدایە و بۆ ئەو کەسانە زۆر گونجاو نییە کە نەخۆشیی دڵ و بۆڕییەکانی خوێنیان هەیە.

هەروەها جگەری بەستوی هاوردە نەبێت چونكە رێژەیەكی زۆر نیتراتی سۆدیۆمی تێدایە کە لە هەندێک باردا زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

لەشكر حەمید
ئەندازیاری خۆراك 


AM:09:14:10/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 5364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌