ڤیدیۆ: كەژاڵ ئەحمەد نهێنی هاوسەرگیریەكەی ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
خانمە شاعیر كەژاڵ ئەحمەد لە پرۆگرامێكی تایبەت لەگەڵ ئەڤبن ئاسۆ نهێنی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی لەگەڵ ئەو پیاوە ئاشكراكرد كە دەوترێت هاوسەری دیكەی هەبووە و نەدەكرا ئەم خانمە ناسراوە هاوسەرگیریەكی لەم شێوە بكات.
كەژاڵ ئەحمەد باس لەوە دەكات ئەو پیاوە عەرەبەی لەگەڵی هاوسەرگیری كردوە ئەوەندەی هەست و خۆشەویستی پێداوە هیچ كەسێك بۆی وانەبووە و ئەوەش وایكردوە بە هاوسەرگیریەكە ڕازی ببێت، كەژاڵ زیاتر گلەی لەخانمان هەبە كە زیاتر لە هەموو كەس ئازاریان داوە"
ئەم خانمە دەڵێت" ئەو كاتەی كە چومەتە ئەردەن زۆر بەڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ كردوم و تەنها لەبەر یەك هۆكار لێی جیابومەتەوە ئەمویست بگەڕێمەوە بۆ ژیانكردن لە كوردستان و ئەویش ئەوەی لە توانادا نەبووە بگەڕێتەوە بۆ كوردستان و لێرە بەیەكەوە بژین چونكە تەواوی كار و ژیانی لەوێیە"
كەژاڵ ئەحمەد خانمە نوسەری دیاری كوردستانی باشوورە و خاوەنی چەندین بەرهەمی تایبەتە و لەدوای هاوسەرگیریەكەی كە چۆتە وڵاتی ئەردەن ماوەیەكی زۆر بێدەنگ بوو بەڵام دوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەكەی گەڕاوەتەوە بۆ كوردستان.
PM:02:33:05/06/2019
ئهم بابهته 53292
جار خوێنراوهتهوه