ئه‌گه‌ر به‌خته‌وه‌ریت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌وێت سوود له‌م ڕێنماییانه وه‌ربگره
وێستگە ستایل-
به‌ده‌ست هێنانی به‌خته‌وه‌ری ئه‌گه‌ر كارێكی زۆر ئاسانیش نه‌بێت ئه‌وه خه‌ونێكی ئه‌وه‌نده قورس نیه به‌دیهێنانی ئه‌سته‌م بێت، هاوسه‌ره‌كان ته‌نها به چه‌ند هه‌نگاوێكی سادده ده‌توانن وابكه‌ن په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێوانیان زۆر به‌تین بێت.
1-- ڕۆژانه كات ته‌رخان بكه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت كات به‌سه‌ر ببه‌یت:
ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی تۆ په‌یوه‌ندی نێوانتان گه‌رموگوڕتر ده‌كات و له په‌ستان و ڕۆتینی ژیان دورت ده‌خاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه هه‌وڵ بده‌ن ڕۆژانه ماوه‌یه‌ك به یه‌كه‌وه به‌سه‌ر ببه‌ن و ده‌رده دڵ بۆ یه‌كتر بكه‌ن.
2-دوور بكه‌وه‌ره‌وه له زمانی ڕه‌خنه‌گرتن:
ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت كه‌موكوڕی هه‌یه یان ناتوانێت وه‌ك پێویست كه‌موكوڕیه‌كانت بۆ پڕ بكاته‌وه ئه‌وه ڕه‌خنه مه‌گره و به‌رده‌وام له‌سه‌ر سه‌ری قسه مه‌كه، گفتوگۆ بكه‌ن و به هێواشی ئه‌و بابه‌تانه‌ی تێ بگه‌یه‌نه كه پێویستی به چاككردن هه‌یه.
3-زیادده ڕه‌وی له وتنی وشه‌ی "خۆشم ده‌وێیت"مه‌كه:
ئه‌و كاته‌ی به‌رده‌وام ئه‌م وشه‌یه به‌كاربهێنیت ئه‌وه تواتا جادوویه‌كه‌ی نامێنێت، باشتر وایه بزانیت له چ كاتێكدا به هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌ڵێت"خۆشم ده‌وێیت"
4-گرنگی به‌خۆت بده:
هه‌میشه با وه‌ك خانمێكی جوان ده‌ربكه‌ویت و بۆنت خۆش بێت و ڕوخسارێكی گه‌شاوه و پڕ له توانا و ژیانت هه‌بێت، ئه‌مه واده‌كات هاوسه‌ره‌كه‌ت زیاتر تۆی خۆش بوێت.
5-نرخ بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت دابنێ:
هیچكات به كه‌م ته‌ماشای هاوسه‌ره‌كه‌ت مه‌كه و نرخ بۆ ماندووبونی ئه‌و دابنێ كه ڕۆژانه كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پێویستیه‌كانی ئێوه دابین بكات.
6-نهێنی پارێزبه:
ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ی هه‌یه له‌نێوان خۆت و هاوسه‌ره‌كه‌ت بیپارێزه و بۆ هه‌موانی باس مه‌كه ئه‌مه نرخ و به‌های تۆ لای ئه‌و زیاتر ده‌كات.
PM:12:42:23/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4968
جار خوێنراوه‌ته‌وه