كۆمه‌ڵێك ڕێنمايی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ده‌رمان پێویسته بیزانیت
وێستگە ستایل-
ڕۆژانه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و گرفته ته‌ندروستیه‌كان ده‌رمان به‌كارده‌هێنین به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه بیزانیت چه‌ند ڕێنماییه‌كه له‌سه‌ر شێوازی به‌كارهێنانی ده‌رمان وه‌ك ئه‌وه‌ی دكتۆر ئاكۆ كه‌ریم پزیشكی پـسپۆری نەخـۆشـییەکانی مـنـداڵان و گەشەی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا باسی لێوه ده‌كات.
١. هەموو سک چوونێ پێویستی بە فلاجــیل نییە.
٢. هەموو کۆکەیه‌ک پێویستی بە ئەمۆکسسیلین نییە.
٣. هەموو هه‌وكردنێكی قوڕگ پێویستی بە دەرمانی دژە بەکتریای (دژە ئیلتهابات) نییە.
٤. هەموو ئازارێكی سك پێویستی بە دەرمان نییە.
٥. هەموو تایه‌ك پێویستی بە دەرمانی هه‌وكردن نییە.
٦. هەموو گریانێکی منداڵی ساوا پێویستی بە دەرمان نییە.
دەرمان ژەهرە ئه‌گەر زۆر پێویست نەکات باشتر وایه به‌كارنه‌یه‌ت چونکە بەکارهێنانی دەرمان بێ زیان نییە، تکایـە دەرمان بە بێ رێنمای پزیشکی پسپۆر بەکار مەهێنن.
PM:12:25:23/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3300
جار خوێنراوه‌ته‌وه