"نیو دۆلاری پێدام بۆ ئه‌وه‌ی به‌درێژای ڕۆژ سێكسی له‌گه‌ڵ بكه‌م"
وێستگە ستایل-
فاتمه‌تا خه‌ڵكی سیرالیۆنه كه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقا چیرۆكی ژیانی خۆی ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت" نانێك نه‌بوو بیخۆم ئه‌گه‌ر له شه‌قامه‌كان پیاوێكم نه‌دۆزیایه‌ته‌وه، كێ وتویه‌تی ئه‌وان منیان ده‌وێت؟ ئه‌و پیاوانه منیان ده‌برده‌وه بۆ ماڵه‌كانیان و به‌درێژای ڕۆژ سێكسیان له‌گه‌ڵ ده‌كردم و له به‌رامبه‌ردا 5 هه‌زار لیۆن یان ده‌دامێ كه ده‌كاته نیو دۆلار "
له ئێستادا له سیرالیۆن نزیكه‌ی 300 هه‌زار ئافره‌ت له ماڵه‌كانی له‌شفرۆشی كار ده‌كه‌ن.
ئه‌م ئافره‌ته ده‌ڵێت" ته‌مه‌نم 14 ساڵ بوو كاتێك چومه سه‌ر شه‌قامه‌كان، دایكمان بڕیاری ئه‌وه‌یدا فڕێمان بداته ده‌ره‌وه چونكه چیتر ناتوانێت گرنگیمان پێ بدات و به‌رده‌وام پێی ده‌وتین "ئێوه منداڵی نا یاساین" له كۆتا جاردا له‌گه‌ڵ پیاوێك ڕێككه‌وتم كه سێكس بكه‌م و گۆشت و پاره‌م بداتێ به‌ڵام ئه‌و دوای ته‌واو بوونی مه‌به‌سته‌كه‌ی پاره‌ی نه‌دامێ و ته‌نانه‌ت پاره و مۆبایله‌كه‌شی دزیم، زۆر ویستم به‌رگری بكه‌م به‌ڵام زۆری لێدام و دوای ئه‌وه ڕایكرد، ئه‌گه‌ر دایكم به نه‌خۆشی ئیبۆلا نه‌مردایه ئه‌مه‌م به‌سه‌ر نه‌ده‌هات"
ڕێكخراوه‌كانی خێرخۆازی ده‌ڵێن" زۆرێك له خانمه‌كان له‌م ئه‌فه‌ریقا له ئێستادا له شه‌قامه‌كانن به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی كه‌سوكاریان به نه‌خۆشی ئیبۆلا مردوون.
فاتمه‌تا ده‌ڵێت" پیاوه‌كان كاتێك به‌لامدا تێپه‌ڕ ده‌بن ده‌ڵێن" خۆشه‌ویسته‌كه‌م به‌ئه‌رك نه‌بێت وه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك كات به یه‌كه‌وه به‌سه‌ر ببه‌ین، له شه‌وێكدا له‌گه‌ڵ حه‌وت بۆ هه‌شت پیاو سێكس ده‌كه‌م و به پاره‌كه‌ی دوو خوشكه بچوكه‌كه‌م به‌خێو ده‌كه‌م و پاره‌ی قوتابخانه‌یان بۆ دابین ده‌كه‌م و له منداڵی‌دا خه‌ونم ئه‌وه بوو ببمه په‌رستار و ئێستاش ئه‌و خه‌ونه‌م هه‌یه و ئاوات ده‌خوازم ڕۆژێك بێته دی و ئه‌و لایه‌نه‌ی دیكه‌ی ژیان ببینم كه من پێی نه‌گه‌یشتوم"
AM:11:04:23/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 55440
جار خوێنراوه‌ته‌وه