له‌جیاتی ناشتن ته‌رمی مردوه‌كان "په‌ینی مرۆڤی" لێ دروست ده‌كرێت
وێستگە ستایل-
واشنتۆن بوه یه‌كه‌مین ویلایه‌ت له ئه‌مه‌ریكا كه ڕێگه ده‌دات ته‌رمی مردوه‌كان بگۆڕێت بۆ په‌ین له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بخرێته گۆڕه‌وه یان بسوتێنرێت.
گای ئه‌نسلی وه‌ك حاكمی واشنتۆن پرۆژه یاسایی تایبه‌ت به گۆڕینی ته‌رمی مردوه‌كان بۆ په‌ین ئیمزا كرد له‌ڕێی تێكه‌ڵاوكردنی پاشماوه‌ی ته‌رمه‌كان له‌گه‌ڵ وورده دار و كا له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا و ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش له چۆنیه‌تی دروستكردنی په‌ینی ئاژه‌ڵی وه‌رگیراوه كه چه‌ندین ساڵه جوتیاره‌كان به‌كاریده‌هێنن.
له واشنتۆن چه‌ندین گۆڕستان هه‌یه كه پێی ده‌وترێت" گۆڕی سه‌وز" كه ته‌رمه‌كان بێ سندوق و مۆمیا كردن تیایدا ده‌نێژرێت ، به‌ڕێوبه‌ر و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای "ڕیكۆمبۆز" كه خاوه‌نی بیرۆكه‌كه‌یه ده‌ڵێت" خزمه‌ت گوزاریه‌كانی ئێمه گۆڕینی ته‌رمی مرۆڤه بۆ خۆڵ بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ دوای مردنی جارێكی دیكه سوودی هه‌بێته‌وه بۆ ژینگه"
ساڵی 2018 ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ته‌رمی 6 كه‌س كه جه‌سته‌ی خۆیان به‌خشیوه بۆ توێژینه‌وه ئه‌نجامدرا و ده‌رئه‌نجامه‌كان به‌و شێوه‌یه بوون ئه‌و خۆڵه‌ی له ته‌رمی ئه‌م كه‌سانه دروستكرا ده‌وڵه‌مه‌ند له كانزا و بێ بوون و به‌سوود بووه به ته‌واوی پێوه‌ره‌كانی سه‌لامه‌تی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دروستكردنی په‌ین له لاشه‌ی مرۆڤ دیارده‌یه‌كی نوێ نییه به‌ڵام زۆرێك له بیرۆكه ئاینی و نه‌ریتیه‌كان ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و له‌سه‌ر پاراستنی ته‌رمی مردوه‌كان و دابینكردنی جێگایه‌كی تایبه‌ت بۆیان سوورن.
AM:10:20:23/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 5244
جار خوێنراوه‌ته‌وه