هۆكار و نیشانهكانی دروستبوونی بهردی زراو و چۆنیهتی خۆپاراستن
وێستگە ستایل-
بهردی زراو بریتیه له خهستبون و رهق بوونی برێك لهو شلهیهی (شلهی زهرداو) كه بۆ ههرسكردنی خواردن بهكاردێت، لەئاوێتەیەکی ھاوسەنگی نێوان( ئاو و کۆڵسترۆڵ و ترشی زراو فۆسفۆلید و بۆیەی زەرداو و سۆدیۆم و پۆتاسیۆم) و چەند کانزایەکی تر پێک ھاتووە و له جگهردا دروست دهبێت و له كیسی زراو كۆدهبێتهوهو له كاتی ههرسكردنی خواردندا دهرژێندرێته ناو ریخۆڵه ،بە شیوەیەکی گشتی لەدوای تەمەنی (٤٠) ساڵیەوەیە دروست دەبێت.
-نیشانەکانی بەردی زراو :-
زۆربەی کات ( ٪٨٠)ی بەردی زراو ھیچ نیشانەیەکی نیە، لە کاتی پشکنین و سۆنار بۆ نەخۆشییەکی تر، دەدۆزرێتەوە، بەڵام چەند بە ئازارێک هەستی پێدەکرێت وەک:-
١- کاتێک بەردی زراو بۆری کیسی زراو دەگرێت و رێگری خاڵیکردنی شلەی زراو دەکات، لەژێر پێستدا بڵاودەبێتەوە و دەبێتە هۆی زەردووی و ھەڵئاوسانی کیسی زراو و دروستبوونی ئازار لە بەشی سەرەوەی لای راست و سەردڵی نەخۆشەکە.
٢- کاتێکیش بەردەکە بۆری کیسی زراو بەردەدات و دەگەرێتەوە ناو کیسی زراو و دەرگا لەسەر شلەی زراوەکە دەکرێتەوە کیسی زراو خاڵی دەبێتەوە، (ژانە زراو) دروستدەکات.
٣- ھەندێک جار ئازارەکان لەسەر شانی راستی نەخۆشەکەدا ھەستی پێدەکرێت، ئەو ئازارە بۆ ماوەی چەند خولەکێک یان چەند کاتژمێرێک دەمێنتێتەوە.
٤ـ نەخۆشەکە تای لێدێت و لەکاتی دەست خستنە سەر سکی نەخۆشەکە ھەست بە ئازار دەکات، رێژەی خرۆکە سپییەکان زیاد دەکات،لەکاتی بەردەوامی نەخۆشەکە دووچاری (دوومەڵی کیسی زراو) دەبێت، و پێویستی بە نەشتەرگەریە.
-ھۆکارەکانی دروستبوونی بەردی زەرداو:-
1 - تێکچون و کەم و زیادبونی ھاوسەنگی پێکھاتەکانی ناو زەرداو ،نەتوانەوەی لە تێکەڵەی (شلەی زەرداو) لە دەرەوەی شلەکە لە بن دیواری کیسی زراودا کۆدەبنەوەو رەق دەبن و بەردی زەرداو دروست دەکەن.
2- زیادبوونی رێژەی کۆڵسترۆل و بۆیەکانی زەرداو، و کەم بوونەوەی رێژەی ترشەکان و فۆسفۆلیدی زەرداو، دەبێتە ھۆی ئەوەی بەردی زراو لە کۆرسترۆڵ و بۆیەکانی زەرداو دروست ببێت.
-ئەم کەسانە زیاتر تووشی بەردی زراو دەبن:-
١. لە ژناندا بەھۆی بهكارهێنانی ھۆرمۆنی (ئیسترۆجین) و حەبی رێگرتن لەسکپڕی.
٢. ئەو کەسانەی لەناو خێزانەکەیاندا نەخۆشیەکەیان هەیە.
٣. نەخۆشی تالاسیما و ئەوانەی بۆیەی (بلرۆبین)ی خوێنیان بەرزە.
٤. ئەوانەی گەدەیان بچوک دەکەنەوە.
٥. ئەو کەسانەی قەڵەون و ئەوانەی رێژەی کۆرسترۆڵیان زۆرە.
- چارەسەر و دەربازبوون لە بەردی زراو:-
ئەگەر بەردی زراو بچوک بێت دەچێتە ناو بۆرییە گەورەکەوە و دواتریش دەچێتە ناو بۆری دوانزە گرێوە و پاشان لەڕێگەی پاشەڕۆوە فڕێ دەدرێتە دەرەوە.
تائێستا دەرمان و رێگاکانی تواندنەوە و شکاندنی بەردی زراو سەرکەوتوو نەبوون ، بۆیە نەشتەرگەری تەنھا چارەسەرە، بەپێی حالەتەکە دەگۆرێ،باشترین نەشتەرگەری (نازوور)ە کە (٣-٤)کون لە سکی نەخۆشەکە دەکرێت و سکی پر ھەوا دەکرێت، وە یەک لەو کونانە بەردەکە دێتە دەرەوە، (٪٩٩)ی نەشتەرگەریەکە سەلامەتە.
-خۆپاراستن لە دروستبوونی بەردی زراو:-
- دورکەوتنەوە لە زۆر خۆری و قەڵەوی و دابەزانی کێش و وەرزشکردن.
- خواردنی زۆری ئا و شلەمەنی و سەوزەو میوە، کەمکردنەوەی خواردنی گۆشت و چەوری.
س: راگەیاندنی تەندروستی چەمچەماڵ
AM:09:37:23/05/2019
ئهم بابهته 15036
جار خوێنراوهتهوه