‌نه‌خۆشی شه‌كره‌ چاره‌سه‌ری هه‌یه‌؟

وێستگە ستایل-


شەكرە یەكێكە لە نەخۆشیە مەترسیدارەكان كە توشی مرۆڤ دەبێت  و هەندێكجار ئەم نەخۆشیە دەبێتە هۆی مردنی كەسی توشبوو .

دكتۆر كامەران عەبدولمەجید پسپۆری نەخۆشیەكانی هەناوی و شەكرە بۆ سایتی " تەندروستی" رایگەیاند: شەكرە لەبنەڕەتدا نەخۆشیەكی بۆماوەییە و دووجۆری هەیە، جۆرێكی تر هەیە تووشی  ژنانی دووگیان دەبێت و شەكرە هەیە لەئەنجامی نەخۆشیەكانی هەوكردنی پەنكریاس دروست دەبێت و شەكرەی پیر بوون هەیە و شەكرەی قەڵەوی هەیە.

روونیكردەوە، ئەوانەی تووشی شەكرەی جۆری یەكەم دەبن زیاتر هاوڵاتی گەنجن، ئەوانەی تووشی شەكرەی جۆری دووەم دەبن زیاتر بەتەمەنن واتە شەكرەی جۆری یەكەم و دووەم بۆی هەیە لەگەنجیش ولەپیریش دروست بێت، بەڵام جۆری یەكەم زیاترگەنج مناڵ وكۆرپەلەی تیدایە،  شەكرەی جۆری دووەم  بەتەمەنەكان.

د.كامەران عەبدولمەجید وتیشی "نەخۆشی شەكرە  سەرچاوەی زۆربەی نەخۆشیەكانە وەكو پەستانی خوێن، بەرزی چەوریەكان و شەكرە هۆكارێكە بۆ لاواز بوونی گورچیلەكان بەهۆی كەمبونەوەی رێژەی ئاو لە جەستە و دەبێتە هۆی خەستبوونەوەی خوێن و بۆ ئەوەی كاریگەریەكانی شەكرە لەسەر جەستە كەم بكرێتەوە پێویستە بەبەردەوامی شلەمەنی بخورێتەوە بە تایبەتی ئاو".


AM:09:30:23/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 4820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌