به‌وێنه.. به‌شێوه‌یه‌كی نامۆ هه‌ستی به توشبوونی كچه‌كه‌ی كرد به شێرپه‌نجه و له مردن ڕزگاری كرد
وێستگە ستایل-
كیلی بیرن خه‌ڵكی ئوستورالیایه توانی به‌هۆی فلاشی وێنه‌یه‌كه‌وه كچه‌كه‌ی له وه‌ره‌مێكی پیس ڕزگاربكات،كه دوور نه‌بوو ببێته هۆی مردنی.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی له هه‌واڵێكی تایبه‌تدا له‌سه‌ر ئه‌م خێزانه بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه "بیرین" له ویلایه‌تی كویزلاند ده‌ژی له وێنه‌ی منداڵه‌كه‌یدا هه‌ستی به ته‌نێكی نامۆ كردوه له گلێنه‌ی چاوی كچه ته‌مه‌ن 5 ساڵه‌كه‌یدا دروست بووه.
دایكی ئه‌م منداڵه ده‌ڵێت " هه‌رچه‌نم كرد نه‌متوانی لێكدانه‌وه‌یه‌كی دروست بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ی منداڵه‌كه‌مم ده‌ست بكه‌وێت و زۆریش پرسیارم ده‌كرد له‌و كه‌سانه‌ی له ده‌وروبه‌رمن ئاخۆ ئه‌م خاڵه له‌ناو چاوی منداڵه‌كه‌م ده‌بینن یان نا به‌ڵام كه‌س تێبینی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد چونكه زۆر خێرا دیار نه‌ما"
بۆ زانینی هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته بیرین كچه‌كه‌ی بردۆته لای پزیشكی چاو و پزیشكه‌كان ئاشكرایان كردوه چاوێكی منداڵه‌كه‌ی وه‌ره‌می تیادایه و ئه‌مه‌ش شێوه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی وه‌ره‌مه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانه و ناچار ئه‌و چاوه‌ی وه‌ره‌می تیادا بووه پزیشكه‌كان بۆیان ده‌رهێناوه و له‌جێی ئه‌وه چاوی ده‌ستكردی بۆ دانراوه.
ئه‌م جۆره وه‌ره‌مه له تۆڕی چاودا زیاتر له‌و منداڵانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌مه‌نیان خوار 3 ساڵه و پزیشكان هۆشداری به دایكان و باوكان ده‌ده‌ن هه‌ركات هه‌ستیان به‌حاڵه‌تێكی هاوشێوه‌ی ئه‌مه كرد منداڵه‌كه‌یان ببه‌نه لای پزیشك بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ بكرێت.
AM:08:52:23/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4644
جار خوێنراوه‌ته‌وه