‌سوود و زیانه‌كانی خواردنی كه‌باب

وێستگە ستایل-


کەباب یەکێکە لە بەناوبانگترین خواردنەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناواڕاست بە هۆی بۆن و تامەکەیەوە و خواردنێکی خوازراوە بەشێوەیەکی گشتی کە پێک هاتووە لە گۆشتی گوێرەکە یان بەرخ لەگەڵ چەوری ئاژەڵ بەتایبەتی دوگی مەڕ دروست دەکرێت یان لەبەی مەڕو ماڵات.

کەباب سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە لەبەر ئەوەی بەشیکی زۆر لە پرۆتینی ئاژەڵی تێدایە لەگەڵ بوونی چەوری ئاژەڵ بەڵام لە هەمان کاتدا پێویستە زیادەڕۆی تێادا نەکرێت ، پرۆتین کاری درووستبوونی ماسولکەو زیندە چالاکییەکانی لەش بەشدارە هەروەها دەچێتە پێکهاتەی خوێنەوە چونکە رێژەیەکی باشی ئاسنی تێدایە گرنگە بۆ خرۆکە سورەکانی خوێن ئۆکسجین دەگوازرێتەوە بۆ بەشەکانی تری جەستە. چەورییەکەشی سەرچاوەی ترشە چەورییەکان و ووزە و ڤایتامینەکانە. 

بەڵام لە هەمان کاتدا ئەگەر هاتوو کەباب ڕێژەیەکی زۆر بخوریت بێگومان زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەینێت بەهۆی بوونی ڕێژەی زیاتر لە ٣٥٪ پێکهاتەی کەبابە بە چەوری کە چەوریەکەشی چەوری تێرە نا تەندورستانە کۆلسترۆڵ زیاد دەکات و کار دەکاتە سەر بۆریەکانی دڵ هەروەها لەکاتی برژاندندا مادەی ئەماین دروست دەکات کە کاریگەری لەسەر تەندروستی هەیە. 

ڕێژەیەکی زۆری خوێی تێدا بەکاردێت بۆ کەباب بە جۆرێک کە بۆ یەک کەباب (٧)گم خوێ بەکاردێت کە مرۆڤ نابێت رۆژانە لە (٦) گم زیاتر خوێ بخوات ، لەهەمان کاتدا یوریک ئەسید زیاد دەکات کە کار دەکاتە سەر جومگەکان و گورچلە دەکات.

بەپێی ئەو توێژینەوە زانستیانەی لە کوردستاندا لەسەر کەباب کراوە، لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە هەموو ئەو نموونانەی وەرگیراوە لە کەباب پیس بوون بە بەکتریا پێش برژاندن ،بەڵام دواتر دوای برژاندن بەکتریا هەر هەبووە بەڵام بە ڕێژەیەکی کەمتر ، هەروەها رێژەی٥٣٪ بەکتریای کۆلیفۆرمی تێدا بووە پێش براژندن لە کاتێکدا دوایی برژاندن دابەزیوە بۆ ڕێژەی لە ۱۰٪، کەواته بوونی بەکتریا بە ڕێژەیەکی زۆر دەگەرێتەوە بۆ پابەند نبوون بە سەلامەتی وپاکوخاوێنی.

هەوڵ بدرێت ئەم خاڵانە بە هێند وەرگیرێت:
١-دڵنیا بوون لە سەلامەتی ئەو گۆشتەی کە بەکاردێت بۆ کەباب.
٢-شوێنی ئامادەکردنەکی تا چەندێک تەندروستە .
٣-پاکو خاوێنی کەسێتی ئەو کەسانەی کەباب دروست دەکەن ، لەڕووی پشکنینی تەندروستی کارمەندەکە و بەکارهێنانی کڵێ‌و و سەدریە و دەستکێش بە پێی ڕێنمایەکان .
٤-ئەو شتانەی کە بەکاردێن تاچەند تەندروستن و پاک دەکرێنەوە بە جوانی .
٥-ئەو ئاوەی بەکاردێت بۆ دەست تەڕکردن بۆ دروستکردنی کەباب سەرچاوەی سەرکی دروستبوونی نەخۆشیه.
بۆیە گرنگە دڵنیا بینەوە لە کوێ کەباب دەخۆین و چۆن و چەند دەخۆین تاکو تەندروستیەکی باشترمان هەبێت .

ئا: لەشکر حمید
ئەندازیاری خۆراک 


AM:09:06:22/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 8920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل