‌كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ ڕه‌فتارت له‌گه‌ڵ ده‌كات مانای وایه‌ عاشقته‌

وێستگە ستایل-


ئه‌گه‌رچی ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی له‌لایه‌ن پیاوه‌وه‌ بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ڕه‌نگه‌ كه‌م بێت چونكه‌ كه‌م له‌ پیاوان هه‌ن كه‌ هه‌ست و سۆزی خۆیان بۆ هاوسه‌ره‌كه‌یان یان ئه‌و كه‌سه‌ی‌ خۆشیان ده‌وێت ده‌رده‌بڕن، له‌م بابه‌ته‌وه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك له‌و تایبه‌تمه‌ندی و ڕه‌فتارانه‌ ئاشنا ده‌بیت كه‌ پیاوان ده‌ینوێنن كاتێك به‌ڕاستی هاوسه‌ره‌كه‌یان خۆش ده‌وێت.

1- ژیانی بۆ دابین ده‌كات:
پیاو كاتێك عاشقی هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ بێت ئه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی‌ ته‌واوی پێویستیه‌كانی دابین بكات بێ ئه‌وه‌ی‌ خۆی داوای بكات .

2- به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ڕێنمایی ده‌كات:
بێ ئه‌وه‌ی‌ كارێك بكات هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ هه‌ست به‌وه‌ بكات كه‌ شتێك نازانێت ڕێنمایی ده‌كات و جگه‌ له‌وه‌ش ناچاری ناكات ڕێنماییه‌كانی ئه‌و جێ به‌جێ بكات.

3-باری ده‌رونی ده‌گۆڕێت له‌گه‌ڵ گۆڕینی باری ده‌رونی هاوسه‌ره‌كه‌ی‌:
ئه‌وپیاوه‌ی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ خۆش بوێت كاتێك هاوبه‌شی ژیانی خه‌مباربێت ئه‌ویش خه‌مبار ده‌بێت و ئه‌و كاته‌ش دڵخۆش بێت ئه‌وه‌ دڵخۆش ده‌بێت.

4-به‌ ته‌واوی هه‌ست و سۆزی له‌گه‌ڵیدایه‌:
كاتێك پێی ده‌ڵێت خۆشم ده‌وێیت ئه‌وه‌ به‌ ته‌واوی هه‌ست و سۆزی ئه‌وه‌ی‌ بۆ ده‌رده‌بڕێت كه‌ خۆشی ده‌وێت  و به‌رده‌وام بیری ده‌خاته‌وه‌.

5-دڵسۆزه‌:
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌سته‌كانیشی ده‌ر نه‌بڕێت به‌ڵام دڵسۆزه‌ له‌گه‌ڵیدا و ناپاكی ناكات.


AM:08:56:22/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 20584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌