ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویسته له ژیانت بیانكه‌یته ده‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
هه‌ندێكجار ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌وروبه‌رتن گرفت و كێشه‌ت بۆ دروست ده‌كه‌ن و واتلێده‌كه‌ن ئاگات له ژیانی تایبه‌تی خۆت نه‌مێنێت، بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ن هه‌ر زوو له ژیانی خۆت بیانكه‌یته ده‌ره‌وه.
1- ئەو كەسەی زیاتر لە جارێك پشت گوێی خستی :
بۆچی دەبێت زۆر گرنگی بە كەسێك بدەیت كە ئەو مەبەستێتی تۆ پشت گوێ بخات ؟ زیاتر لە چەند جارێك وەڵامی پەیوەندیەكانت ناداتەوە ؟ ئیتر پێویست ناكات گرنگی بەو كەسە بدەیت كە تەنها تۆ هەوڵ دەدەیت پەیوەندی پێوە بكەیت و ئەو بەردەوام پشت گوێت دەخات ، باشتر وایە چیتر تۆش لەبیری بكەیت .
2- ئەو كەسەی تەنها یەكجاریش سوپاسی نەكردویت بۆ ئەو كارە باشانەی تۆ لەگەڵ ئەو كردوتە :
كەسانی بەڕێز هەموو كات سوپاس گوزاری خۆیان دەردەبڕن بۆ بەرامبەرەكەیان كە چاكەیەكیان لەگەڵ دەكات ، بەڵام ئەگەر بەرامبەرەكەت بە هیچ شتێكی نەزانی و هیچی لەبەر چاو نەبوو ئەوە باشتر وایە لێ دوور بكەویتەوە و لە ژیانی خۆتدا بلۆكی بكەیت .
3- ئەو كەسەی بلۆكی كردویت :
كاتێك كەسێك لە ژیانی ئاسایی یان لە ڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە بلۆكت دەكات ئەوە تۆش بلۆكی بكە و چانسی دووەمی پێ مەدەرەوە بۆ ئەوەی ببێتەوە بە هاوڕێت .
4- ئەو كەسەی بە بێ هیچ پێشەكی و قسەیەك و لە پڕێكدا لە ژیانتا خۆی ون كردوە :
لە كۆتایدا باشتر وایە زۆر خۆت ماندوو نەكەیت بەم جۆرە كەسانەوە ، ئەوەی لە ژیانتدا خۆی ون دەكات تۆش ونی بكە.
PM:12:38:21/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 8784
جار خوێنراوه‌ته‌وه