به‌وێنه... سوهێر بابلی له به‌شی چاودێری چڕی نه‌خۆشخانه‌یه
وێستگە ستایل-
ده‌رهێنه‌ر و ڕاگه‌یاندنگاری میسری "عمر زهران" ئاشكرای كرد كه خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری "سوهێر بابلی" له نه‌خۆشخانه‌یه و له به‌شی چاودێری چڕه و سه‌ردانكردنی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه قه‌ده‌غه كراوه.
به‌هۆی خراپبوونی باری ته‌ندروستی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا خانمه هونه‌رمه‌ندی ناودار "سوهێر بابلی" براوه‌ته نه‌خۆشخانه و له به‌شی چاودێری چڕه.
له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چه‌ند وێنه‌یه‌كی ده‌رهێنه‌ر "عمر زهران " خانمه هونه‌رمه‌ند سوهێر بابلی له ژورێكی نه‌خۆشخانه بڵاوكرایه‌وه و زهران ده‌ڵێت" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بابلی له ژورێكی نه‌خۆشخانه‌ی و سه‌ردانكردنی قه‌ده‌غه‌كراوه به‌ڵام دۆخی ته‌ندروستی زۆر به‌ره‌و باشبوون چووه و له‌ناخی دڵمه‌وه هیوای چاكبوونه‌وه بۆ ئه‌م خانمه شیرینه ده‌خوازم"
AM:11:41:20/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2728
جار خوێنراوه‌ته‌وه