خواردنه‌وه‌ی قاوه ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتوه خواردنه‌وه‌ی قاوه تێكڕای ته‌مه‌ن به‌ڕێژه‌ی 2 ساڵ به‌رز ده‌كاته‌وه و جگه له‌وه‌ش زاناكان بڕی ئه‌و كوپه قاوه‌یه‌یان دیاری كردوه كه كار له درێژ بوونی ته‌مه‌نی مرۆڤ ده‌كات.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤارێكی پزیشكی ئه‌وروپی بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتوه خواردنه‌وه‌ی دوو كوپ قاوه له ڕۆژێكدا توانای درێژكردنی ته‌مه‌نی هه‌یه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی قاوه ناخۆنه‌وه.
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن خواردنه‌وه‌ی قاوه به ڕێژه‌یه‌كی مامناوه‌ند توانای درێژكردنی ته‌مه‌نی هه‌یه به بێ له‌به‌رچاو گرتنی ته‌مه‌ن و خووه‌كانی ئه‌و كه‌سه‌ی قاوه ده‌خواته‌وه.
AM:11:52:16/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3308
جار خوێنراوه‌ته‌وه