چۆن ترسی مناڵ لە دەرزی لێدان بڕەوێنینەوە؟
وێستگە ستایل-
کاتێک مناڵەکەتان لە دەرزی دەترسێت و دووبارە دەبێت دەرزی لێبدرێتەوە بەهۆی نەخۆشیەکی دیاری کراو یاخوود بەهۆی ڤاکسینی تایبەتەوە کە تا ٤ ساڵ هەموو مناڵێک دەکوترێت کە ٢٠ ڤاکسینی هەیە واباشترە بە چەند خاڵی تایبەت ترسی مناڵەکەت نەهێڵیت.
1- راستیەکەی لێ مەشارەوە: ئەگەر مناڵەکەتان ووتی " بۆ کوێ دەچین راستیەکەی لێ مەشارەوە و و پێی بڵێ کە ناچارە ئەو دەرزیە لەخۆی بدات".
2- هەرگیز پێی مەڵێ :کە دەرزی لێدان ئازاری نیە بەڵکو بە پێکەنینەوە بڵێ"بۆ چەند چرکەیەک ئازارێکی کەمی هەیە".
3- بابەتەکە پشت گوێ مەخە: ئەگەر مناڵەکەت ترسی زۆری هەبوو هەمووکات دوبارەی کردەوە کە ئایا دەرزی دیکەی ماوە و کەی دووبارە دەرزی لێ دەدرێت پێی بلێ :"کە دەرزی ماوە و ،بەڵام هێشتا کاتی نیە".
4- جگەلەمە هەرگیز لەکاتی تووڕە بوونەکانی خۆت دا بە دەرزی لێدانت مەیترسێنە بۆ ئەوەی گوێڕایەل بێت.
5- لە ئازار دا هاوکاری بکە هەندێ جار پسپۆران کرێمی "سڕکردن" لە شوێنی دەرزی لێدانەکە بەباش دەزانن، کە دەبێتە هۆی هەست نەکردن بە ئازار بۆیە هەوڵ بدە بەو کرێمە ئازاری نەهێلیت.
6- یاری لەگەڵ بکە یاخوود دەنگی خۆت بگۆڕە وەکو مناڵ رەفتار بکە تاوەکو سەرقاڵ بێت و ئاگای لە دەرزیەکە نەبێت.
7- دایک و باوک دەبێت بە وریایی هەڵسوکەوت بکەن لەپاش دەرزی لێدان واباشە مناڵەکەت لەسەر قاچت دابنێیت و دلنیا بیت لەوەی کە سەر گێژەی لەگەڵ نیە.
8- دەتوانیت "کیسە"ی بچوکی سەهۆڵ بخەیتە سەر شوێنەکە تا ئازاری نەمێنێت.
9- هانی مناڵەکەت بدە هەر جارێک کاتی دەرزی لێدانی بوو لەپاش دەرزیەکە دیاریەکی بۆ بکڕە تەنانەت ئەگەر شتێکی بچوکیش بوو.
س: راگەیاندنی تەندروستی چەمچەماڵ
AM:11:36:16/05/2019
ئهم بابهته 5484
جار خوێنراوهتهوه