كۆمه‌ڵێك زانیاری له‌سه‌ر نه‌خۆشی هه‌وكردنی ڤایرۆسی جگه‌ر
وێستگە ستایل-
هه‌وكردنی ڤایرۆسی جگه‌ر یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشیه درمانه‌ی كه هۆكاره‌كه‌ی ڤایرۆسه‌و ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به جگه‌ر، له‌وانه‌یه ئه‌م زیانه كاتی بێت و جگه‌ر چاكببێته‌وه یان ببێته‌هۆی تێكدانی خانه‌كانی جگه‌ر به‌به‌رده‌وامی، پڕۆفیسۆر دكتۆر سیروان پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری گشتی، نه‌شته‌رگه‌ری كۆئه‌ندامی هه‌رس و جگه‌ر له‌ڕێی ئه‌م بابه‌ته‌وه كۆمه‌ڵێك زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌دات.
هه‌وركدنی ڤایرۆسی جگه‌ر پێنج جۆری سه‌ره‌كی هه‌یه ئه‌وانیش (أ، ب، ج، د، ه)و چه‌ند جۆرێكی دیكه كه تائێستا پۆڵێن نه‌كراوه، له‌گه‌ڵ توشبون و هه‌وكردنی جگه‌ر دوای چه‌ند ڕۆژێك نه‌خۆشه‌كه تای لێ دێت و ئازارێك له‌لای سه‌ره‌وه‌ی ڕاستی سكی دروستده‌بێت و وورده‌وورده توشی زه‌ردویی ده‌بێت، هه‌روه‌ها میزه‌كه‌ی زه‌رد ده‌بێت و وه‌ك چای لێ دێت و سپێنه‌ی چاوی زه‌رد ده‌بێت، هه‌روه‌ها گیانی ده‌ست ده‌كات به خورین.
ئه‌م نه‌خۆشیه چه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت و زۆربه‌ی زۆریان وورده‌وورده به‌ره‌و باشی ده‌چێت و چاكده‌بێته‌وه، به‌ڵام ڤایرۆسه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌خوێنیدا ده‌مێنێته‌وه‌و له‌وانه‌یه بگوێزرێته‌وه بۆ خه‌ڵكی تر.
هه‌ندێك كه‌س ڤایرۆسی ئه‌م نه‌خۆشیه ئه‌وه‌نده به‌توندی ده‌یگرێت، جگه‌ری په‌كده‌خات و بێهۆش ده‌بێت و زۆر له‌مردن نزیك ده‌بێته‌وه، هه‌ندێك كه‌س باشتر ده‌بێت به‌ڵام نه‌خۆشیه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌چه‌ند مانگێك یان چه‌ند ساڵێكدا جگه‌ری وه‌ك مۆمی لێ دێت و په‌كی ده‌كه‌وێت، كه‌ئه‌مه هۆیه‌كی سه‌ره‌كی مردنه، كه جگه‌ر به‌ره‌و په‌ككه‌وتن چوو خوێنی ڕوونده‌بێته‌وه‌و نامه‌یێ و زوو زوو له‌خۆیه‌وه یان به‌شتێكی بچووك خوێنی به‌رده‌بێت و ناگیرسێته‌وه، ئه‌میش له‌ڕێگه‌ی ده‌م، كۆم یان هه‌ر برینیكه‌وه بێت.
AM:10:02:16/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4904
جار خوێنراوه‌ته‌وه