‌ئه‌كته‌ره‌كه‌ی‌ درامای سه‌مای ته‌رزه‌ هاته‌ ده‌نگ

وێستگە ستایل-


شوانه‌ جه‌زا ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی درامای سه‌مای ته‌رزه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كۆمێنتانه‌ی‌ به‌ناوی ئه‌وه‌وه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه‌ هاته‌ ده‌نگ و ده‌ڵێت "من هیچ به‌رپرس نیم له‌و قسانه‌"

شوانه‌ له‌ڕێی پۆستێك له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك  نوسیویه‌تی"دوای سڵاو و ڕێزم بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌و بینه‌ره‌ جوانانه‌ی‌ كه‌ بینه‌ری درامای سه‌مای ته‌رزه‌ن من هیچ ڕێ به‌خۆم ناده‌م جوێن به‌ هیچ كه‌سێكی ڕه‌خنه‌گر بده‌م  له‌ دراماكه‌ماندا بۆیه‌ تكایه‌ من هیچ به‌رپرس نیم كه‌ وێنه‌ی‌ منیان داناوه‌ و قسه‌ی‌ نه‌شیاو و ناشرینی پێ ده‌نوسن و به‌دواچونم كردوه‌ كه‌سانێكن ده‌یانه‌وێت من ناشرین بكه‌ن له‌ لای بینه‌ران بۆیه‌ جێی شانازیه‌ كه‌ له‌ ئێستادا درامای سه‌مای ته‌رزه‌ زۆرترین بینه‌ری هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش جێی خۆشحاڵی منه‌ كه‌ وه‌ك كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی دراماكه‌ به‌ژداریم كردووه‌، هیوادارم بتوانم زیاتر خزمه‌تتان بكه‌م و ئێوه‌ش بینه‌ری بن، هه‌موتانم خۆش ده‌وێت."

درامای سه‌مای ته‌رزه‌ له‌ ئێستادا له‌ كه‌ناڵی nrt2 په‌خش ده‌كرێت و به‌رهه‌می چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكه‌ بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ زۆرێك به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕه‌خنه‌ و تێبینیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌كته‌ر و چیرۆكی دراماكه‌ به‌ڵام نمایشی دراماكه‌ هه‌ر به‌رده‌وامه‌.


AM:09:53:16/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 29392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌