سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری شوێنێك بۆ توشبوون به شێرپه‌نجه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری كار ده‌كه‌ن ئه‌وه به‌هۆی به‌ركه‌وتنیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به مادده‌ی كیمیاوی ئه‌گه‌ری توشبونیان به شێرپه‌نجه زیاد ده‌بێت.
زاناكان بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌وای 6 سه‌نته‌ری جوانكاریان وه‌ك سامپڵ وه‌رگرتوه و بۆیان ئاشكرا بووه له‌ناو هه‌واكه‌دا فۆرماڵدیهاید و چه‌ندین پێكهاته‌ی ژه‌هری دیكه‌ی تیادایه و ئه‌مانه‌ش ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ئه‌ندامی لیمفاوی و شێرپه‌نجه‌ی خوێن كه به"لۆكیمیا" ناسراوه زۆر زیاتر ده‌كات.
پسپۆڕان ده‌ڵێن" كاركردن بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ له سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری و به‌ركه‌وتن به‌م مادده كیمیاویانه ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه ده‌گاته %100، و ئه‌مه هاوشێوه‌ی كاركردن وایه له شوێنه تایبه‌كانی پاڵاوتنی نه‌وت، چونكه به‌رده‌وام ئه‌گه‌ری به‌ركه‌وتنیان به مادده‌ی "ئه‌سبستۆس هه‌یه كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده و زراو و سییه‌كان زیاتر ده‌كات"
AM:09:23:16/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1924
جار خوێنراوه‌ته‌وه