‌باوەڕت بەشانس هەیە؟

وێستگە ستایل-


شانس وشەیەکە هەمیشه گوێمان لێ دەبێت، کەسانێک بەئاسانی بەلایدا تێدەپەڕن و باوەڕیان پێی نیە ،بەڵام کەسانێکی تر هەن هەمیشە لەشانس و بێ شانسی و خۆش شانسی دەدوێن.

ئایا باوەڕت بەشانس هەیە؟ یان لەو باوەڕەدا نیت شانس هەبێت و هەموو شتێک هەوڵ و کۆششی پێویستە ؟ئەگەر دەتەوێت شانسێكی باشت هه‌بێت ئه‌وه‌ سەرنج لەم خاڵانەی خوارەوە بدە، ئەو شانسە بێ وێنەیەی کە هەمیشه چاوەڕێت کردووە سەرەنجام لەدەرگای ماڵی تۆ دەدات تەنیا پێویستە بەباشی سەرنجتان لە دەنگی دەرگا بێت .

1-  ڕۆژانە بۆ چەند خولەکێک بۆ پێدا چونەوە بەڕووداو و هەڵکەوتە پۆزەتیڤەکانی ژیانتدا بچۆرەوە .
2- هەمیشە شاد بە هزرو بیری پۆزەتیڤت هەبێت و کێشەی بچووك گەورە نەکەیت .
3- گوێ لەدەنگی ناوەوەت بگره‌، بەتایبەتی ئەوەی دڵت دەڵێ ،بگرە هەمیشە ئەو دەنگە پۆزەتیڤە ،چرکە ساتی خۆشی بەدواوەیە.
4- ئەزمونی نوێ تاقیبکەرەوە ولێی مەترسە .هەمیشە لەگەڵ دایك و باوکت لەبارەی ئەزمونی ئەوان بدوێ .

ئا: شالیا حەکیم


AM:09:03:16/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 2400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌