116 بزمار له گه‌ده‌ی پیاوێك ده‌رهێنرا
وێستگە ستایل-
پیاوێك له مردن ڕزگاری بوو دوای ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كان زیاتر له 100 بزماری ئاسنیان له گه‌ده‌ی ده‌رهێنا .
ئه‌م پیاوه ته‌مه‌ن 43 ساڵه خه‌ڵكی هندستانه و دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستی به ئازارێكی زۆری گه‌ده‌ی كردووه پزیشكه‌كان له‌ڕێی وێنه‌ی تیشكیهوه ئاشكرایان كردوه كه گه‌ده‌ی زیاتر له 100 بزماری تیادایه و درێژی هه‌ر بزمارێك 6 سانتیمه‌تر و نیو بووه و له‌ڕێی نه‌شته‌رگه‌ری له گه‌ده‌ی ده‌رهێنراوه.
ئه‌و پزیشكه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی بۆ كردوه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه به‌هۆی گه‌وره‌ی قه‌باره‌ی ئه‌و بزمارانه‌ی له گه‌ده‌ی ئه‌م پیاوه ده‌رهێنراوه بۆته یه‌كه‌مین حاڵه‌ت .
نه‌خۆشه‌كه یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی خواردنی كانزا ده‌كات وه‌ك بزمار و به‌خته‌وه‌ره كه ڕزگاری بووه چونكه دوور نه‌بووه كه به‌هۆی بزماره‌كانه‌وه گه‌ده‌ی كون ببێت.
PM:12:14:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3980
جار خوێنراوهتهوه