ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی دڵت هه‌یه ڕۆژانه ئه‌م كاره بكه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه ڕۆژانه ڕۆشتن بۆ ماوه‌ی 6 خوله‌ك توانای یاده‌وه‌ری مرۆڤ باشتر ده‌كات به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له لایه‌م كۆمه‌ڵێك زانا له زانكۆی "ڕۆما تۆر فیرغانا" ی ئیتاڵی به هاوكاری چه‌ند توێژه‌رێك له زانكۆی "لینشۆبینگ" له سوید و باس له‌وه ده‌كه‌ن" ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه دڵیان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست خوێنی بۆ ناچێت و به‌و هۆیه‌وه ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی له شیان بێ به‌ش ده‌بن له ئۆكسجینی پێویست ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌رده‌وام هه‌ست به ماندوێتی بكات"
هه‌ستكردن به ماندوێتی به‌رده‌وام و ئاوسانی قاچه‌كان و هه‌ناسه توندی به‌تایبه‌ت له‌كاتی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شوێنی به‌رز و ڕۆشتن به‌سه‌ر قادرمه‌دا و كه‌مبوونه‌وه‌ی توانا و هێز هه‌موو ئه‌مانه چه‌ند نیشانه‌یه‌كی توشبوونه به نه‌خۆشی دڵ.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی نه‌خۆشی دڵ بوون له‌ڕووی توانای مێشك و بیركردنه‌وه توشی لاوازی ده‌بن به‌ڵام ڕۆشتن به‌پێ به شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه و بۆ ماوه‌ی 6 خوله‌ك یارمه‌تی به‌هێزكردنه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریان ده‌دات.
AM:09:27:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4420
جار خوێنراوه‌ته‌وه