ڤیدیۆ: كۆرپه‌یه‌ك له دوای له‌دایك بوونی دایكی له ئامێز ده‌گرێت
وێستگە ستایل-
بریندا كۆلیۆ ی ته‌مه‌ن 24 ساڵ له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی منداڵبوون له‌به‌رازیل منداڵی بووه و ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه كۆرپه‌كه‌ی له دوای له‌دایكبوونی ڕه‌فتارێكی جیاواز ده‌نوێنێت.
بریندا كاتێك پزیشكه‌كان منداڵه‌كه‌ی ده‌خه‌نه نزیكی زوو ده‌ست به ڕوخساری دایكیه‌وه ده‌گرێت ئه‌مه‌ش هاوشێوه‌ی دیمه‌نی فیلمه‌كانه و هه‌موو ئه‌و پزیشك و كارمه‌ندانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كه‌ن به دیمه‌نه‌كه سه‌رسام بوون چونكه به ده‌گمه‌ن ئه‌م حاڵه‌تانه ڕوده‌دات.
له دیمه‌نێكی ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كۆرپه‌كه دایكی ماچ ده‌كات و ئه‌مه‌ش به ته‌واوه‌تی هه‌ستی خۆشه‌ویستی نێوان دایك و منداڵ وه‌سف ده‌كات.
AM:11:58:14/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4520
جار خوێنراوه‌ته‌وه