‌به‌كارهێنانی كل بۆ چاوی منداڵ زیانی هه‌یه‌؟

وێستگە ستایل-


هەندێكجار كه‌سه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كان بڕوایان وایه‌ کل بکەنە چاوی منداڵی ساوا چاوی جوان ده‌رده‌چێت ئه‌و كاته‌ی‌ كه‌ گه‌وره‌ ببێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ تا چه‌ند ڕاسته‌؟

دكتۆر ئاكۆ كه‌ریم پزیشكی پسپۆری نەخـۆشیەکانی منداڵان و خۆراک و گەشەی منداڵان وه‌ڵامی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت"هه‌ندێك كه‌س كل بۆ چاوی منداڵ به‌كارده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاوی جوان ده‌ربچێت به‌ڵام ئەم کارە دەبێتە هۆی هەوکردنی چاوی منداڵەکە وە هەندێ جار دەبێتە هۆی گیرانی بۆری فرمێسکی منداڵەکە. بۆیە داوا دەکەین کل بە هیچ شێوەیک نەکرێتە چاوی منداڵی ساواوە."


AM:11:22:14/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 7124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌