سه‌وزه‌یه‌ك ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان له زانكۆی "تافتس" ی ئه‌مه‌ریكی له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه ئاشكرایان كردوه خواردنی ته‌ماته مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه و هه‌وكردن و كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له‌سه‌ر جگه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه .
پێگه‌ی "MedicalXpress" تایبه‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی بابهتهپزیشكیهكان ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه هۆكاری سوودی ته‌ماته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌بوونی ڕه‌نگی سووری لایكۆپین له‌ناو ته‌ماته‌دا.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر مشكی تاقیگه ئه‌نجامدراوه و زاناكان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی مادده‌ی لایكۆپینی ناو ته‌ماته زۆر به‌سووده بۆ گه‌ده وو ڕێگری له گه‌شه‌ی به‌كتریا زیان به‌خشه‌كان ده‌گرێت له‌ناو گه‌ده‌دا گه‌شه بكه‌ن و جگه له‌وه‌ش ڕێگری له كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری ده‌گرێت له‌سه‌ر جگه‌ر.
زاناكان ده‌ڵێت" هاڕاوه‌ی ته‌ماته زۆرترین بڕی لایكۆپینی تیادایه و ته‌ماته ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینE , C و چه‌ندین جۆری كانزا و پێكهاته‌ی فینۆل ی تیادایه.
AM:10:04:14/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 6456
جار خوێنراوهتهوه