نیشانه و هۆكاره‌كانی دڵه‌ڕاوکێی تاقیکردنه‌وه
وێستگە ستایل-
دله‌ڕاوکێ تاقیکردنه‌وه بارێکی هه‌ڵچوونی ده‌روونیه‌یه و کار ده‌کاته سه‌ر هاوسه‌نگی ده‌روونی و توانای خۆێندکار له گێڕانه‌وه‌ی ماده‌کانی خوێندن له کاتی تاقیكردنه‌وه‌دا. چه‌ند سیمایه‌کی ده‌روونی و جه‌سته‌یی وابه‌سته‌یه‌تی، وه‌ک گرژی و هه‌ڵچوون و ووروژانی باری ده‌رونی. ئه‌مانه‌ش ده‌ره‌ئه‌نجامی ترس له که‌وتن یان شکست هێنان، یاخود حه‌زی پێشبرکێ و بڕوایی نه‌بوون به خود، زۆرجاریش ئاکامی ئه‌و وێنه نموونه‌ییه که خۆێندکار خۆیی یاخود که‌س و کاری بۆی داده‌نێن.
هۆکاره‌کانیزیاد بوونی دڵه‌ڕاوکێی تاقیکردنه‌وه :
کۆمه‌ڵێك هۆکارهه‌ن که یارمه‌تیده‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م نیشانانه و هه‌ڵکشانی دڵه‌ڕاوکێی تاقیکردنه‌وه‌ن له‌لای خوێندکار، گرنگترینیان که‌ڵه‌که بوونی وانه‌كان و تێڕوانینی خوێندکار بۆ تاقیکردنه‌وه و پێشبینی زیاده‌رۆیانه‌یی خێزان له به‌ده‌ست خستنی نمره‌ی به‌رز. شێوازه‌کانی په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی که له‌لایه‌ن خێزانه‌وه له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیاندا پیاده ده‌کرێت، هه‌ست کردن به ترس و دڵه‌ڕاوکێ و هه‌ست کردن به‌نادڵنیایی له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خێزان دیاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه به تایبه‌ت له ماوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كاندا خێزانه‌كان زۆر پشتگیری خوێندكار بكه‌ن و كاربكه‌ن بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی باری ده‌رونی.
و: کامه‌ران عیزه‌ت
AM:08:48:14/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3944
جار خوێنراوه‌ته‌وه