ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت باڵای كورته پێویسته ئه‌م پشكنیانه‌ی بۆ بكه‌یت
وێستگە ستایل-
کورتی باڵا یان کورته باڵایی به‌وه پێناسه ده‌کرێت که باڵایی مرۆڤ که‌متر بێت له باڵای ئاسایی به گوێره‌ی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز و کێش و ده‌توانرێت ده‌ستنیشان بکرێت کاتێك منداڵی که‌متر بێت به‌گوێره‌ی چارتی گه‌شه‌ی منداڵ،باڵای مرۆڤ له ته‌مه‌نی ( ۲٥ ساڵ ) ده‌وه‌ستێت به‌ڵام زۆرینه‌ی کچان له ( ۱۷ ساڵ و نیو ) و کوڕان له ( ۱۸ ساڵ ) دا گه‌شه‌ی باڵایان ده‌وه‌ستێت، دكتۆر كامه‌ران پزیشكی پسپۆڕی خۆراك و ته‌ندروستی كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی پێشكه‌ش به‌و دایك و باوكانه ده‌كه‌ن كه باڵای منداڵه‌كانیان به‌رز نییه.
باڵای هه‌موو که‌سێک کاریگه‌ری بۆماوه‌یی له‌سه‌ره و پزیشک ده‌توانێت به شێوه‌یه‌کی گشتی باڵای چاوه‌ڕوانکراو و ئاسایی ئه‌و که‌سه‌له کاتی پێگه‌شتتن دا به چه‌ند هاوکێشه‌یه‌ک ده‌ست نیشان بکات که پشت به باڵای باوک و دایکی مناڵه‌که ده‌به‌ستێت و بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته سه‌ردانی پزیشک بکات بۆ ده‌ست نیشانکردنی هۆکاری کورتی باڵا و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌گه‌ر بکرێت.
ئه‌و پشكنینانه‌ی پێویسته بکرێن گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن :
- پشكنینی هۆرمۆنی گه‌شه که پێویسته دوو جار خوێن وه‌ربگێرێت که یه‌ک كاتژمێر له نێوانیان دابێت له‌گه‌ڵ هۆرمۆنی گه‌شه‌ی له ئه‌نسۆلین چوو .
- پشكنینی غوده‌ی ده‌ره‌قی.
- پشكنینی ڤیتامین دی .
- تیشکی ئێسک بۆ ده‌ستی چه‌پ .
- پشكنین به گوێره‌ی حاڵه‌تی منداڵه‌که ئه‌گه‌ر پێویست بکات و پزیشک بڕیاڕ ده‌دات .
كام جۆری ده‌رمان باڵا به‌رز ده‌كات؟
ته‌نها ده‌رمانی دانپیانراو تا ئێستا ته‌نها هۆرمۆنی گه‌شه‌یه له ڕێگه‌ی ده‌رزیه‌وة هه‌روه‌ها حه‌پ و قه‌تره و سپرای هه‌یه بۆ زیاد کردنی له ڕێگه‌ی له‌شی مرۆڤه‌که‌وه.
- ڕۆژانه ڕیکلامی جیاواز بۆ ده‌رمانی هه‌مه‌جۆر ده‌کرێت له‌گه‌ڵ به‌ڵێنی زیاد کردنی بڵاوه هه‌موویان ساخته‌ن و ته‌نها پاره کێشانه‌وه‌ن.
PM:12:21:13/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 6644
جار خوێنراوه‌ته‌وه