مرۆڤ كاتێك ده‌چێته ته‌مه‌نه‌وه بیر له‌م بابه‌تانه ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
پیری چونه ته‌مه‌ن قۆناغێكی ته‌مه‌نی مرۆڤه هاوشێوه‌ی هه‌موو قۆناغه‌كانی دیكه، به‌ڵام بیركردنه‌وه‌كان له‌م قۆناغه‌دا جیاوازتره له ته‌واوی قۆناغه‌كانی دیكه و ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ ده‌چێته ته‌مه‌نه‌وه زیاتر خه‌یاڵی لای ئه‌م بابه‌تانه‌یه.
1-نەبوونی زانیاریەكی پێشینە لەسەر چونە تەمەن و پیری :
لە ڕاستیدا ئێمە هاوشێوەی بابوباپیرمان پیر نابین و سەردەمی ئێنە جیاوازە و كاركردن لەم سەردەمە زۆر زیاترە و زۆرێك لەئێمە لە تەمەنی 65 ساڵیدا خۆیان ناكەن و زیاتر لەو تەمەنە خۆیان ماندوو دەكەن.
2-پەیامە ڕۆشنبیریە نێگەتیڤەكان:
لەگەڵ ئەوەی لە هەندێك شوێن كەسانی بەتەمەن نرخ و بەهای خۆیان هەیە و ڕێزیان لێدەگیرێت بەڵام هێشتا لە چەندین وڵات و نەریتدا بێ ڕێزی بەرامبەر بە كەسە بەتەمەنەكان دەكرێت و ئەو كاتەی دەچینە تەمەنەوە ئەوە هەست بە كەمی دەكەن و تەنها گرنگی بە گەنجەكان دەدرێت.
3-ترس لە ئافرەت:
ئەمە لە پیاواندا زۆرە ئەو كاەی دەچنە تەمەنەوە ئیتر بیر لەوە دەكەنەوە لەچاوی هاوسەرەكەیان چۆن دەبن و چۆن بیریان لێ دەكرێتەوە .
4-ترس لە مردن:
ئەو كاتەی مرۆڤ دەچێتە تەمەنەوە و هەركات توشی نەخۆشییەك ببێت ئەوە بەردەوام ترسی ئەوەی لێ دەنیشێت بمرێت و وابیر دەكاتەوە كۆتاییەكەی نزیك بۆتەوە.
5-خەمخواردن بۆ لەدەست چوونی ئەو هەلانەی پێشتر بۆ ژیانت هاتۆتە پێشەوە:
چونە تەمەن واتلێدەكات بیر لە ڕابردو و تەواوی ئەو هەلە لەدەست چوانە بكەیتەوە كە لە دەستت داون جگە لەوەش هەمیشە وا بیر بكەیتەوە پیری واتە دەتس هەڵگرتن لە خەون و هیواكان.
AM:10:19:13/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2012
جار خوێنراوه‌ته‌وه