له پێكانیه‌وه ده‌ستی پێكرد.. میگن وێنه‌ی منداڵه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
میگن ماركل هاوسه‌ری شازاده هاری كوڕه‌زای شاژنی به‌ریتانیا له‌دوای منداڵبوون كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و بۆ جاری دووه‌م وێنه‌ی ده‌ستی خۆی و پێكانی ئارتشی هاریسۆن ماونتباتن-وندسۆر ی بڵاوكرده‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه نوسراوه" وه‌ك ڕێزگرتنێك بۆ ته‌واوی دایكان له جیهاندا له ڕابردوو و ئێستا و داهاتوو و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كۆچی دواییان كردووه ئێوه هه‌ر له خه‌یاڵماندان و ڕێز له یه‌ك به یه‌كتان ده‌گرین" و له‌گه‌ڵیدا چه‌ند دێڕه شعرێكی "لاندز" نوسراوه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت" دایكم یه‌كه‌م وڵاتم بووه و یه‌كه‌م شوێنم بووه كه تیادا ژیاوم"
دوێنێ 12-5-2019 له ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه یادی جه‌ژنی دایك ده‌كه‌نه‌وه به‌ڵام به‌ریتانیا ڕۆژی 31 ی 3 یادی جه‌ژنی دایك ده‌كرێته‌وه.
AM:09:51:13/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4236
جار خوێنراوه‌ته‌وه